1 رۆژ پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: ئەمساڵ زیاترلە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە

پەیام  

وەزارەتی دارایی عێراق لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی تۆمار كردووە، بە جۆرێك خەرجییە گشتییەكان بە ڕێژەی لەسەدا 41 لە كۆی داهاتەكان زیاتر بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ سێ چارەكی یەكەمی ئەمساڵ، كۆی داهاتی گشتیی وڵات بە هەردوو سەرچاوەی نەوتی و نانەوتییەوە گەیشتووەتە نزیكەی 52 ترلیۆن و 822 ملیار دینار. لەو بڕەش، نزیكەی 40 ترلیۆن و 202 ملیار دیناری بە ڕێژەی لەسەدا 76 لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەست هاتووە، هاوكات داهاتی نانەوتیش پتر لە 12 ترلیۆن و 620 ملیار دینار بووە كە دەكاتە لەسەدا 24ـی تەواوی داهاتەكان.

لەبەرانبەردا، ئاستی خەرجییە گشتییەكان گەیشتووەتە پتر لە 89 ترلیۆن و 80 ملیار دینار. بەشە هەرە سەرەكییەكەی ئەم خەرجییانە كە لەسەدا 96 پێكدەهێنێت بۆ بواری بەگەڕخستن تەرخانكراوە، لە كاتێكدا پشكی خەرجییەكانی وەبەرهێنان تەنیا لەسەدا چوار بووە.
عێراق زیاتر لە ٩٠٪ی داهاتە گشتییەکانی خۆی لە فرۆشتنی نەوت دابین دەکات بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و نەفرۆشتنی نەوتەكەی داهاتی عێراق كەمیكردووە.
جگەلەوەش لاوازی کۆکردنەوەی داهاتە نەوتییەکان و زۆری ژمارەی فەرمانبەران هۆكاری دیكەن بۆ كورتهێنانی دارایی لە عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی لیترێك غازی ماڵان لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 98 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ئەمساڵ زیاترلە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە

سەرەتا