1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
جووتیارێكی هەڵەبجە بیبەری 20 دۆنم زەوی بە خۆڕایی بەخشییە هاووڵاتییان
پەیام
دوای ئەوەی بەهۆی ساغنەبوونەوەی
بەرهەمەكەی لە بازاڕدا 30 ملیۆن دینار زەرەری كرد، جووتیارێك لە هەڵەبجە بڕیاری دا
20 دۆنم بیبەری سووری توون بە خۆڕایی ببەخشێتە هاووڵاتییان.
دوای بانگەوازەكەی، هەزاران
هاووڵاتی سەردانیان كرد و بڕێكی زۆریان برد، ئەم كارە چاكەی جووتیارەكەش كە ئامادە
نەبوو بەرهەمەكەی لەنێو بەرێت، بەرز نرخێنرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە