2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
بارانی بەخوڕ دروستبوونی لافاوی لێكەوتەوە و ڕاگەیاندنی پشووش دراوەتە پارێزگاكان
پەیام
بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەخوڕەوە
لە شاری هەولێر لافاو لەچەند گەڕەکێک دروستبووە و ئاو چووەتە چەندین ماڵەوە و
زیانێكی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە و ژمارەیەك ئوتومبێل ئاو بردوونی.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی پەیامنێری پەیام ئاو چووەتە نێو بەشێکی زۆری ماڵەکانی ئەم گەڕەکانەوە:
(هیوا ستی، سێبەردان، هەولێری نوێ، پیر ڕەش، گولان، شێخ ئەحمەد)
بەرگریی
و فریاکەوتنی هەولێر داوا لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت
نەیەنە دەرەوە بەهۆی مەترسی لافاوەوە.
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشوو دەدەینە
پارێزگاکان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشکن لە ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی
نالەباریی کەشوهەواوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە