1 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

پەیام    

وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی بە ئاستی دیارییكراوی بەرهەمهێنان و جەخت لە هەوڵەكانی بۆ زیادكردنی لە ساڵی داهاتوودا دووپات دەكاتەوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات كە وڵاتەكەی جەخت لە پابەندبوونی بە ئاستی دیارییكراوی بەرهەمهێنان كە لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە بۆی دیاری كراوە كە چوار میلۆن و 431 هەزار بەرمیلە، دەكاتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایشیگەیاندووە: لە ئێستادا لەلایەن كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاریی جیهانیی ڕاسپێردراو لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەس تایبەت بە هەڵسەنگاندنی توانای بەرهەمهێنانی سەرجەم وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی بەردەوام دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، وەزارەتی نەوتی عێراق خوازیارە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە ببێتە هۆی پێداچوونەوە بە ئاستی دیارییكراوی بەرهەمهێنان كە ڕەنگدانەوەی توانای ڕاستەقینەی عێراق بێت و ڕەچاوی تایبەتمەندی ئابووری و دۆخی هەڵاوێری چەند ساڵی ڕابردووی وڵات بكات.
وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت دەكاتەوە كە هەر زیادكردنێك لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە سازانی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك پڵەس، هەروەها دۆخی خواست و خستنەڕوو لە بازاڕی جیهانییەوە پەیوەستە.
ئەمەو هەر ئەمڕۆ، باسم خزێر وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی هەوڵ بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئۆپێكدا لە گفتوگۆدان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی لیترێك غازی ماڵان لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 98 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ئەمساڵ زیاترلە 36 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هەبووە

سەرەتا