56 خولەک پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

پەیام      

هێزی دەریایی ئێران گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری لە ئاكامی خۆكێشانی بە مینێكی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
سەبارەت بەو هەواڵەی هێزی دەریایی سوپای ئێران ڕاپۆرتە سەرەتاییەكان وردەكاری زیاتریان سەبارەت بە ناسنامەی تانكەرەكە و ڕادەی زیانەكان و چارەنووسی تیمەكەی نەخستووەتە ڕوو.

 ئێران پێشتر هەموو كەشتیەكانی ئاگادار كردبووەوە كە بە بێ مۆڵەت، یان ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە گەرووەكەدا تێنەپەڕن بۆ ئەوەی زیانێكی زۆریان لە مینە دەریاییەكانەوە پێ نەگات.
 دوێنێش، دەزگای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا هەواڵی گەیشتنی ئاگاداریی ڕووداوێكی لە 16 میل دەریایی ڕۆژهەڵاتی خەساب لە عومان بڵاو كردەوە.

 لە ڕاگەیەنراوێكی كورتدا لەوبارەوە (یو كەی ئێم تی ئۆ) ڕوونی كردەوە كە تەقینەوەكە لە نزیك كەشتییەك لە كاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز لە كەناراوەكانی عومان، ڕوویداوە.
پێش ئەوەش سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو، كە دوو كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ئاگریان گرتووە، ئەمەش دوای ڕۆژێك لە ڕاپۆرتی تاران كە پێنج تانكەری دیكە تووشی هەمان چارەنووس بوون.

  گەرووی هورمز كە دەكەوێتە نێوان ئێران و عومان، یەكێكە لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی جیهان و لە حاڵەتی ئاساییدا 20%ی هەناردەی نەوت و غازی لە وڵاتانی كەنداوەوە بۆ بازاڕە جیهانییەكان پێدا تێدەپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی قەتەر: توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چەندین كۆمەڵگەمان لەژێر زەوی بۆ بەرهەمهێنانی چەك پەرە پێ داوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی بەخوڕ چادری ئاوارەكانی لە غەززە ژێرئاو خست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی لەگەڵ سعودیە و پاكستان پەسەند كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕییان گرت

سەرەتا