1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن
پەیام
لە ترسی زیانەكانی شەپۆلی
نوێی خۆپیشاندانەكان، دووكاندارانی پاریس ڕووكاری فرۆشگاكانیان بە تەختەی دار دادەپۆشن.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا،
خاوەن فرۆشگا و دامەزراوە بازرگانییەكان ڕووكاری شوێنەكانیان بە تەختەی دارین قایم
كرد، وەك ئامادەكارییەك بۆ بەرگرتن لە زیان و تاڵانكارییە چاوەڕوانكراوەكان لەگەڵ
دەستپێكردنی شەپۆلێكی نوێی خۆپیشاندانەكان بۆ چوارەم شەممەی لەسەریەك، بۆ ڕێگریی لەو
دۆخە هێزە ئەمنییەكان بە چڕی بە درێژایی ڕێڕەوی ناڕەزایەتییەكان بڵاوەیان پێكراوە.
دیمەنە بڵاوكراوەكان دەری
دەخەن كە بانكەكان و كۆمپانیاكانی خانوبەرە بەتایبەت لە دەوروبەری گۆڕەپانی كۆمار
و شەقامەكانی نزیكی دەرگاكانیان دادەپۆشن، هەرچەندە هەندێك دووكاندار سەرەڕای ڕێكارە
ئەمنییەكان بڕیاریان داوە دەرگاكانیان بە كراوەیی بهێڵنەوە.
خاوەنكارەكان ترسی گەورەیان
لە پاشەكشەی بازاڕ و ڕوودانی دزی هەیە، بەتایبەت لە كاتەكانی شەودا دوای تەواوبوونی
ڕێپێوانەكان.
ڕێوشوێنە توندەكان و زەحمەتیی
گەیشتنی كڕیاران بووەتە هۆی دابەزینێكی بەرچاوی فرۆش، جگە لەوەیش كۆمپانیا گەشتیارییەكان
ڕێڕەوی گەشتەكانیان لەو ناوچانە دوور خستووەتەوە و هۆشداری دەدرێت بەهۆی ئەم زیانە
كەڵەكەبووانەوە بەشێك لە فرۆشگاكان ناچار بە داخستنی یەكجاری ببن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە