33 خولەک پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
بە نووسراوی فەرمی داوای بەشەنەوتی سلێمانی و هەڵەبجە لە بەغداد دەکرێت
پەیام
بڕیارە سبەی پارێزگاری
سلێمانی بە نوسراوێکی فەرمی داوای 20 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە بەغداد بۆ پارێزگاکانی
سلێمانی و هەڵەبجە بکات.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری
نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند، سبەینێ پارێزگاری
سلێمانی بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەپشکی نەوتی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە،
نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عیراق دەکات.
بەڕێوەبەری نەوت و
کانزاکان ئاماژەی بەوەش کرد، لە نوسراوەکەدا داوای بڕی 20 ملیۆن لیتر نەوت کراوە.
سەبارەت بە کاتی گەیشتنیشی
وتی، پێشبینی دەکرێت هەر لەم هەفتەیەدا نەوتەکە بگاتە سلێمانی و لە نزیکترین کاتدا
دەست بە دابەشکردنی بکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما
و کەمیی کارەبای نیشتمانییەوە، لەئێستادا خواست لەسەر سوتەمەنی زیادیکردووە، لە
بازاڕەکانیشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی بۆ نزیكەی 400 هەزار دینار بەرزبووەتەوە،
ئەمەش بارگرانییەکی دیكەی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە