11 خولەک پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتییان: نەوتی هەرێم بە ئێمە ناكڕدرێت و بۆ دەرەوە هەرزانفرۆش دەكرێت
پەیام
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما
و دابەزینی پلەكانی گەرما لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك
نەوتی سپی بۆ (380 هەزار) دینار، نیگەرانی و بارگرانییەكی زۆری لای هاووڵاتییانی
ناوچەكە دروست كردووە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەوە، پێویستیی خەڵك بۆ گەرمكەرەوەكان
زیادی كردووە، بەڵام بەرزیی نرخی نەوت وایكردووە زۆربەی خێزانەكان بە ئەستەم
بتوانن بڕی پێویستی سووتەمەنی دابین بكەن.
هاووڵاتییانی سۆرانیش
لە ڕێگەی مایكی پەیامەوە ڕەخنەو نیگەرانی
خۆیان لە لایەنە سیاسییەكانی دەسەڵات دەگرن و دەڵێن؛ لەبری ململانێكردن لەسەر پۆست
و پلە و پایە، پێویستە كار بۆ خزمەتكردنی خەڵك و سووككردنی بارگرانیی سەر شانیان
بكەن، نەك بەهۆی گرانیی نرخەوە هاووڵاتییان نەتوانن نەوتی زستان دابین بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە