31 خولەک پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە
پەیام
دوای 12 ساڵ لە ڕفاندنیان تائێستا چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی
ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە.
ئامارێكی نوێی ڕزگاركردنی
ئێزدییە ڕفێندراوەكان لەژێر دەستی داعش بڵاوكرایەوە و تائێستا چارەنووسی دوو هەزار
و 822 كەسیش بەنادیاری ماوەتەوە كە پێكهاتوون لە ژنان و كچان و منداڵ.
حسێن قائیدی، بەڕێوەبەری
نوسینگەی ئێزدییە ڕفێندراوەكان ڕایگەیاند: بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانەوە تائێستا سێ
هەزار و 595 ئێزدی ڕفێندراو لەژێر دەستی داعش ئازاد كراون كە لەكاتی هێرشكردنە سەر
قەزای شنگال و دەوروبەری لەساڵی 2014 ڕفێندرابوون.
وتی: زۆرینەی ئێزدییە ڕفێندراوەكان
گواسترانەوە بۆ سوریا و پێدەچێت ژمارەیەكی زۆری ئەوانەی چارەنووسیان نادیارە لەناو
سوریادا بن بەتایبەت كەمپی هۆل.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە