16 خولەک پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
موچەی مامۆستایانی گرێبەست سبەینێ دابەشدەکرێت
پەیام
نوێنەرێکی مامۆستایانی خۆبەخش رایدەگەیەنێت سبەی 15ی
11ی 2026 دەست بە دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست
لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "سبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی
مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت".
ڕاشیگەیاندووە، تا ڕۆژی چوارشەممە موچەی
مامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم پەروەردەکان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دامەزراندنی مامۆستایانی
گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست وەک خۆی ماوەتەوە بەهۆی ناکۆکی نێوان هەرێم و
بەغدا لەسەر کۆمەڵێک پرس، هەروەها ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەری راستەوخۆی
هەیە لەسەر ئەم پرۆسەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە