14 خولەک پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

دانەغاز: لەئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێك بەرهەم بهێنرێت

پەیام
كۆمپانیای دانەغاز ڕایدەگەیەنێت: وێستگەی كۆرمۆر زیانی گەورەی بەر كەوتووە و لەئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێك بەرهەم بهێنرێت.
وتەبێژی كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی سەبارەت بە دۆخی كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرای كرد "بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی بەر وێستگەكە كەوتووە، لەئێستادا هیچ بڕە غازێك بەرهەم ناهێنرێت".

لە ڕوونكردنەوەیەكدا، وتەبێژی دانەغاز كە كۆمپانیای سەرەكی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، ڕەخنە لە بەشێك لە میدیا نێوخۆییەكان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: ژمارەیەك میدیا نێوخۆییەكان بە بێ بوونی زانیاری دروست لێدوانی ناڕاست سەبارەت بە دۆخی وێستگەی غازی كۆرمۆر دەدەن.

كۆمپانیاكە داوا لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكات خۆیان لە ڕووماڵكردنی نابەرپرسانە و پێشبینی و لێكدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.
كۆمپانیا ئیماراتییەكە ڕایشیدەگەیەنێت: وەك پێشتریش لەلایەن سەرچاوە فەرمییەكانەوە ڕاگەیەنراوە، زیانێكی گەورە بەر وێستگەكە كەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە گازێك بەرهەم بهێنرێت.

ئەمەو شەوی یەكشەممەی ڕابردوو، هەشت لەسەر نۆی مانگ لە ڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر و لەو كاتەوە بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    هاوڵاتییان: نەوتی هەرێم بە ئێمە ناكڕدرێت و بۆ دەرەوە هەرزانفرۆش دەكرێت

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    دانەغاز: لەئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە غازێك بەرهەم بهێنرێت

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    لێدوانەكانی بەرپرسان واقیعی چەندین ساڵەی دووئیدارەییان لە هەرێم سەلماند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش هەزار بەرمیل نەوتی سپی ڕۆژانە لە هەرێم چارەنووسی نادیارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەحتان وەنداوی بە پارێزگاری نوێی كەركووك هەڵبژێردرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    موچەی مامۆستایانی گرێبەست سبەینێ دابەشدەکرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئۆپراسیۆنێكدا لە پردێ سێ چەكداری داعش كوژران و چەكدارێكیش دەستگیركرا

سەرەتا