19 خولەک پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات
پەیام
دوای بە حەرام دانانی یارییەكە،
ئەندامێكی داواكاری گشتی داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 لە هەرێمی كوردستان دەكات.
دكتۆر محەمەد ڕێكانی، ئەندامی
داواكاری گشتی، لە پەیامێكدا بۆ سەرۆكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی فرۆشتن،
دابەشكردن، ڕیكلامكردن و پیشاندانی گشتیی یاریی GTA 6 لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەتایبەت لەو فرۆشگا و هۆڵانەی منداڵان دەستیان پێیان دەگات.
بە وتەی د. محەمەد ڕێكانی،
كۆمپانیای «ڕۆكستار گەیمز» ڕایگەیاندووە یارییەكە توندوتیژیی توند، خوێنڕشتن، دیمەنی
ڕووت و سێكسی، ماددەی هۆشبەر و كحوولی تێدایە.
ئەو دەڵێت یارییەكە چوار
مەترسیی سەرەكیی هەیە: ئەنجامدانی دزی و كوشتنی ڕاستی، دیمەنی نەشیاو و یانەی شەوانە،
ئاساییكردنەوەی ماددە هۆشبەرەكان لای گەنجان و ڕەفتاری دژەكۆمەڵایەتی وەك جنێودان
و شكاندنی یاسا.
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات
ئەمانە پێچەوانەی یاسای داواكاری گشتیی ساڵی 1979، ماددەی 29ی دەستووری عێراق بۆ
پاراستنی خێزان و منداڵ، ماددەی 403ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە ڕەوشتی گشتی
و یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی ساڵی 2008ی هەرێمن، بۆیە بە بڕوای
ئەو پێویستە بەپەلە ڕێكاری یاسایی لەمبارەیەوە بگیرێتە بەر.
ئەمە لەكاتێكدایە لە ڕۆژانی
ڕابردوودا دكتۆر عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی
كوردستان، بەپێی شەریعەت و فەرموودە، یاریی «جی تی ئەی 6» و مامەڵە و پارەكەیشی بە
حەرام ناوبرد و هۆكارەكەیشی بۆ هاندانی توندوتیژی، سەرەڕۆیی، ماددەی هۆشبەر و بەدڕەوشتیی
گەڕاندەوە كە لە یارییەكەیدایە و زیان بە خێزان، سامان و گەنجان دەگەیێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە