33 خولەک پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
لە بانە دەستبەسەر بارێكی تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا
پەیام
لە بانە دەستبەسەر بارێكی
تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا، كە لە 31 تەلەڤزیۆنی زیرەك
پێكهاتبوو.
سەرهەنگ موراد هونەروەر،
فەرماندەی هەنگی سنووریی بانە بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاند، پاسەوانانی سنوور، دەستیان
بەسەر 31 ئامێری تەلەفزیۆنی زیرەكی قاچاخدا گرتووە كە بەهاكەیان زیاتر لە 32 ملیار
ڕیاڵە كە زیاتر لە 16 هەزار و 500 دۆلار دەكات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا
هێزەكان دوای كاری هەواڵگری و چاودێریكردنی سنووری بانە، بە بۆسە و ئامێری زیرەك ڕووبەڕووی
قاچاخچییەكان بوونەتەوە، بەڵام ئەوان بە جێهێشتنی بارەكە و سوودوەرگرتن لە تاریكی
شەو و دارستانەكانی ناوچەكە هەڵاتوون.
هونەروەر ڕوونیشی كردەوە
هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەكان بۆ ناسینەوە، دەستگیركردن و لێپرسینەوەی یاسایی تۆمەتباران
بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە