12 خولەک پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات زیانی لافاوەكەیان لەسەر كەمكەن
پەیام
لە دیمەنی كامێرای چاودێرییەوە
بۆ یەكەم جار چركەساتی دروستبوونی لافاوەكەی هەولێر دەردەكەوێت، كە تێیدا دەزگای
نووری حیكمەی تایبەت بە خزمەتكردنی قورئانی پیرۆز بە تەواوی نوقمی ئاو دەبێت و زیانی
بە بڕی نیو ملیۆن دۆلار لێ دەكەوێتەوە.
گرتە تۆماركراوەكانی كامێرای
چاودێری، كە بۆ یەكەم جار چركەساتی دروستبوونی لافاوەكەی هەولێر نیشان دەدەن، دەریدەخەن
وردە وردە لافاوەكە دروست دەبێت و، سەرەتا دروستبوونی لافاوی گەورە وەكو شتێكی چاوەڕواننەكراو
دێنە پێشچاو.
ڕووداوەكە لەو شەوەدا ڕوویداوە
كە نووسینگەی دەزگای نووری حیكمە لە خزمەتی شەیدایانی قورئان و لەنێو تاقیكردنەوەدا
بووە.
دەزگاكە، كە تایبەتە بە
خزمەتكردنی قورئانی پیرۆز، زیانێكی زۆر گەورەی بەركەوتووە؛ بەهۆی لافاوەكەوە زیاتر
لە پێنج هەزار ناونیشانی كتێبی دەزگاكە ژێرئاو كەوتوون و هاوكات زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی
مامۆستا و قوتابیانیش ژێرئاو كەوتووە.
لەم چوارچێوەیەدا و بەهۆی
قەبارەی ئەو زیانانەوە، دەزگای نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات كە لە ڕێگەی
پێشكەشكردنی هاوكاریی ماددییەوە هاوكار و یارمەتیدەریان بن، تاوەكو بتوانن جارێكی
دیكە دەزگاكە نۆژەن بكەنەوە و لە خزمەتكردنی قورئانی پیرۆز بەردەوام بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە