15 خولەک پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 كێشەی نابێت

پەیام  

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی نابێت.

وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی "مووچەی مانگەكانی 11 و 12 هیچ کێشەیەکیان نابێت و ئومێدەوارین بەبێ کێشە هەردوو مووچەکە بدرێت ".

لە عێراق، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران کراوە و لە هەرێم هێشتا لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغدا نەكراوە.

لە ساڵى ڕابردووشدا مووچەى مانگەکانى 11 و 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکرا، لە ماوەی کابینەى نۆشدا واتە لە ساڵی 2019 تاوەكو كۆتایی 2025، 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە.

لە دواى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانى لە ساڵى 2019 تاوەكو كۆتایی 2025، 13 مووچە بە تەواوى دابەشنەکراوە، کە بریتین لە حەوت مووچەى 2020، سێ مووچەى 2023، یەک مووچەى 2024، دوو مووچەى 2025.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری دارایی هەرێم: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 كێشەی نابێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: بارانی پچڕ پچڕ لە زۆرێك لە ناوچەكان دەبارێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی: ئامادەین لە زووترین کاتدا لەگەڵ یەکێتی كۆببینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوڵاتییان: هەرێم بەرپرسە لە دابەشكردنی نەوت نەك بەغدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

سەرەتا