21 خولەک پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
پارتی: ئامادەین لە زووترین کاتدا لەگەڵ یەکێتی كۆببینەوە
پەیام
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت، "پارتی زەمینەسازیی پێویستی کردووە و
ئامادەیە لە زووترین کاتدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە".
لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئێرمان
تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم، ڕۆژی 19ی 11ی 2026 هێمن هەورامی ڕاشیگەیاند"کاراکردنەوەی پەرلەمان
لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و ڕەوایەتیی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بووە".
جەختی لەوەشكردەوە، کە
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پاش دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان، بۆ دژایەتیی هیچ
لایەنێک نەبووە، بەڵکوو لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم بووە.
مەكتەب سیاسییەكەی پارتی
هیواشی خواست یەکێتی بە شێوەیەکی ئەرێنی بەدەم بانگەوازەکەی مەسعود بارزانی و زەمینەسازییەکانی
پارتییەوە بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە