16 خولەک پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
هەرێم جارێكی دیكە ڕووبەڕووی لەدەستدانی لەسەدا 12ی خاكەكەی دەبێتەوە
پەیام
لە بەدواداچوونێكی پەیامدا دەردەكەوێت
كە بەپێی بڕیارە نوێیەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ گەڕانەوەی هەرێم بۆ هێڵی سەوزی
پێش ساڵی 2003، هەرێمی كوردستان نزیكەی لەسەدا 12ی دیكە لە خاكەكەی لەدەست دەدات،
ئەمەش دوای ئەوەی لەدوای ئەنجامدانی رَیفراندۆمەكەی ساڵی 2017 و كشانەوە لە ناوچە
جێناكۆكەكان لەسەدا 51ی لەدەست دا.
بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كە لە
سێشەممەی ڕابردوو بڵاوی كردەوە، پێویستە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ئەو
ناوچانەی پیش 19ی ئاداری 2003 بەدەستییەوە بوون كە بە هێڵی سەوز ناسراوە، بەمەش هەرێمی
كوردستان چەندین ناوچەی گرنگ و ستراتیژی لەدەست دەدات كە لەدوای ئەو بەروارەوە بەڕێوەیان
دەبات و چەندین كێڵگەی غاز و نەوت لەخۆ دەگرێت.
ئەو ناوچانەی كە بەهۆی بڕیارەكەی
دادگای فیدراڵییەوە دەگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق ڕووبەرەكەی نزیكەی شەش
هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و كێڵگە نەوتییەكانی كۆرمۆر و خورمەڵە و سەفیە و بەحركە
و مەشوورە لەخۆ دەگرێت، كە سەرەڕای گرنگییە ستراتیژییەكەی، لەسەدا 12ی خاكی هەرێمی
كوردستانیش لە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەردەهێنێت.
ئەم لەدەستدانەی خاكی هەرێم لەكاتێكدایە
پێشتر بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ساڵی 2017 سوپای عێراق بە فەرمانی
حەیدەر عەبادی و بە ڕێككەوتنێكی پێشوەختە گەڕایەوە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان كە لەدوای
شەڕی داعشەوە كەوتبوونە دەست هەرێمی كوردستان و بەمەش هەرێمی كوردستان لەسەدا 51ی
تەواوی خاكەكەی لەدەست دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە