17 خولەک پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

چەند دەروازەیەكی نافەرمی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران

پەیام  
بە فەرمانی حكومەتی عێراق دوو مەرزی نافەرمیی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەریەكە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا داخران.

هەریەكە لە خاڵی سنووریی وەلید لەنێوان هەرێمی كوردستان و سووریا، هەروەها خاڵی سنووریی پشتە لەناحیەی بەمۆی سنووری هەڵەبجە لەنێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە فەرمانی لیژنەی تایبەتی حكومەتی عێراق بۆ بەدواداچوون لەبارەی دۆسیەكانی بەقاچاخبردنەوە داخران و دوای ئەوەی بە گڵ بەربەست كران، فەرمانبەرەكانیان ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام بڕیارە مەرزی نافەرمیی شوشمێ لە تەوێڵەش لە ئایندەیەكی نزیكدا دابخرێت.
لەئێستادا شاندێكی دەروازە سنوورییەكانی عێراق سەردانی هەڵەبجەی كردووە و پاسەوانی سنووری ڕاسپاردووە سەرپەرشتیی مەرزە داخراوەكان بكەن، بێ ئەوەی كاتی كردنەوەیان دیاری بكرێت.

هەرێم چەندین مەرزی نافەرمی و نیمچەفەرمیی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەمیان دادەخرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە فەرماندەی هێزەكانی سنووری عێراق داخستنی خاڵی سنووریی نافەرمیی وەلیدی لە ڕەبیعە داخست و بە گڵ بەربەستی كرد، كە هەرێمی كوردستان بە سووریاوە دەبەستێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    چەند دەروازەیەكی نافەرمی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێ كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌شداری ناكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

سەرەتا