21 خولەک پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت



لیژنەی بەدواداچوونی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەکات. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیام، ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچوونی دۆسیەکە لە بەغدا لەگەڵ کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو زانیارییانەی لە راپۆرتی لیژنەکەی حکومەتدا سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت هاتووە. 

ئەو کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی دیدارەکانی لیژنەکەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، بەر لەوەی راپۆرتێک لەسەر ئەو پرسە ئامادە بکات و بیداتە حکومەتی عێراق. 

لەسەر پرسی بانگهێشتکردنەکە سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، پرسیار لە وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکرێت لەبارەی ئەو زانیارییانەی لە راپۆرتی حکومەتی عێراقدا سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان هاتووە. 

لە راپۆرتی لیژنەکەی حکومەتیشدا باس لەوە کراوە، کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەوت بە قاچاخ براوە بۆ ئێران و ئەفغانستان و تورکیا...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێ كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌شداری ناكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

سەرەتا