12 خولەک پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

ئەندازیاران و كارمەندانی دوورخراوەی نەوت لە كەركووك گردبوونەوە

پەیام
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ئەندازیارانی نەوت و كارمەندانی پاڵاوگەی نەوتی باكوور لەبەردەم كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و داوای گەڕاندنەوەیان بۆ سەر كارەكانیان و جێگیركردنی ناوەكانیان لە بودجەی 2027 دەكەن.
ئەمڕۆ، بەشێك لە ئەندازیارانی نەوت و ئەو كارمەندانەی بە شێوەی ڕۆژانە لە پاڵاوگەی نەوتی باكوور كاریان كردووە و ماوەی چوار مانگە لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە، لە بەردەم دەروازەی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە شاری كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ڕێكخست.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە كە ئەمە دوازدەیەمین جارە خۆپێشاندان و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن، داوا دەكەن چاویان بە وەزیری نەوتی عێراق بكەوێت تاوەكو كێشە و داواكارییەكانیان ڕاستەوخۆ بگەیەننە دەستی.
لە میانەی ناڕەزایەتییەكەدا، ئەندازیاران و كارمەندانی پێشووی نەوت جەختیان لەوە كردەوە كە داواكاریی سەرەكییان گەڕاندنەوەیانە بۆ سەر كارەكانیان و جێگیركردنی ناوەكانیانە بە مەبەستی دامەزراندنی هەمیشەیی لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری نەوت جەخت لە سزادانی قاچاخچییەكان و وەبەرهێنانی نوێ دەكاتەوە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ئەندازیاران و كارمەندانی دوورخراوەی نەوت لە كەركووك گردبوونەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 909 هەزار دینارە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند دەروازەیەكی نافەرمی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: پڕۆسه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێ كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت

سەرەتا