کەمال حەمزە
26/03/2025
303 جار خوێنراوەتەوە
ڕووداوه تراژیدییه‌كان و میدیای چه‌واشه‌كار
له باره‌ی ئه‌و چه‌ند كاره‌ساته‌ی كوشتن كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سنووری هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ ڕوویاندا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، میدیاكان له ڕووماڵكردنی هیچكام له ڕووداوه‌كان به لای پاشخانی فیكری و سیاسیی بكوژه‌كاندا نه‌چوون، بێجگه له‌وه‌ی گوندی گرێزه‌ی سه‌یدسادق، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ست و بۆ لێدان ڕه‌وتی ئیسلامی.
ئه‌ركی میدیا ڕووماڵی ڕووداوه بكات وه‌ك خۆی، نه‌ك له‌پێناوی ده‌سپێخه‌ریی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، یان له‌پێناوی ئه‌جێندای خۆی، هه‌رچی به‌رگوێی په‌یامنێڕ كه‌وت، به‌بێ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی، بڵاوی بكاته‌وه.
وێنه‌ی پزیشكه بكوژه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاوبۆته‌وه كه له نۆڕینگه‌كه‌ی خۆیدایه‌و كتێبێكی ده‌رباره‌ی ستالین له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی داناوه، به‌ڵام كه‌س نه‌یگوت بكوژ كه‌سێكی چه‌پگه‌رایه یان سه‌ر به فڵان حیزب و لایه‌نی سیاسییه. له ڕووداوه‌كه‌ی كه‌ركوك كه‌س به لای ئه‌وه‌دا نه‌چوو بكوژه‌كان كێن و شوێنكه‌وته‌ی چ فیكر‌و ئایدیایه‌كی سیاسیین، له‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌س باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد بكوژه‌كان چه‌كداری چ لایه‌نێكن، ته‌نیا باسی ڕووداوه‌كه‌و په‌یوه‌ندیی كاره‌كته‌ره‌كان (بكوژ‌و كواژراوه‌كان)یان به‌یه‌كتره‌وه كرد، كه ئه‌وه كاره دروسته‌كه‌یه. چونكه هیچ ئایدیا‌و لایه‌نێكی سیاسیی به بكوژ ناڵێت بڕۆ خانه‌واده‌ی خۆت یان ماڵه خه‌زوورانت یان ئامۆزا و كه‌سوكارو خه‌ڵكی گونده‌كه‌ت خه‌ڵتانی خوێن بكه له‌سه‌ر گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان موڵكداری.
به‌ڵام له‌وه‌ی گوندی گرێزه، به‌مه‌به‌ست هه‌ندێك میدیا و په‌یج ئه‌وه‌یان زه‌قكرده‌وه كه بكوژ سه‌ر به ئیسلامییه‌كانه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی پێی گوتبوو ڕیشت كه‌مێك كورت بكه‌وه، باوك و دایك و دوو خوشك و برایه‌كی و خۆیشی كوشت!! كه ئه‌وه ناچێته عه‌قڵی هیچ كه‌سێكه‌وه مرۆڤێكی ته‌واو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كه‌مه‌ڵكوژ بكات. دواتریش ده‌ركه‌وت ئه‌و قسانه بێ بنه‌ما بوون، چونكه ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ی كه مانگێك به‌ر له ئێستا له به‌ریتانیا ئه‌م كوڕه چۆته لای و هه‌م خانه‌واده‌ی كوڕه‌كه‌ش كه ته‌نیا دوو ڕۆژ به‌ر له ڕووداوه‌كه گه‌ڕابوویه‌وه، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م كوڕه تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونیی ببوو و جگه له‌وه هیچ هۆكارێكی دیكه نییه بۆ ڕووداوه‌كه. ئیدی نه‌خۆشی ده‌روونی له كوێ و، ڕیش و پاشخانی سیاسیی له كوێ؟! ئاخر قوڕئان به شوێنكه‌وتووه‌كانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دایبابتان كافریش بوون، له بواری مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتدا ڕێزیان بگرن و له‌گه‌ڵیان چاكه‌كار بن، ته‌نانه‌ت وشه‌ی (ئۆف)یشیان له ڕوودا به‌كار مه‌هێنن.
له‌م ڕۆژگاره‌دا، به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، هه‌زاران ئیسلامیی ڕیشدار به پاشخانی سیاسیی جیاوازیانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان خه‌ریكی كاری چاكه‌ن، له‌جیاتی به لاڕێدا بردنی ڕووداوه‌كه‌ی گوندی گرێزه، ده‌توانن تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكه‌كارییه. ئیسلامییه‌كان له خه‌می ئایین و ئاكار و پاراستنی خێزانی كوردن، خه‌ریكی خه‌مخواردنن له ماڵه هه‌ژاره‌كان و خه‌ڵكانی نه‌خۆش و گرفتار، له كاتێكدا خه‌ڵكانێكی دیكه خه‌ریكی تاڵانكردنی سه‌رخان و ژێرخانی وڵاتن، خه‌می گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه چۆن تاكی كورد له ئایینداری دوور بخه‌نه‌وه‌و، له ڕه‌وشت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دایانبماڵن و، خزمایه‌تیی كاڵبكه‌نه‌وه‌و، شیرازه‌ی خێزانی كورد وه‌ها بشێوێنن. نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگای خێرخوازی ئیسلامییه‌كانتان له‌به‌ر چاوه؟ ته‌ماشای خه‌رجیی و خزمه‌تی نه‌خۆش بكه‌ن له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی ئیسلامییه‌كان و به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دیكه، له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی دیكه هێزی ئاڕ ئاڕی هه‌بوو شۆفڵ و ئامێر‌و پاره‌و كه‌رسته‌ی گرانبه‌هایان ئاودیو ده‌كرد، ئیسلامییه‌كان له وڵاتان كۆمه‌كیان كۆده‌كرده‌وه‌و ده‌یانهێنایه‌وه بۆ كوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵكی ڕه‌شوڕووتیان پێ ده‌كرد، ئێستاش با بپرسین: ئایا ئیسلامییه‌كانن خه‌ڵكیان به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانیی و لاڕێبوون بردوه بان ئه‌وانی دیكه؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی کەمال حەمزە