گوڵاڵە سدیق
23/06/2025
71 جار خوێنراوەتەوە
بۆچی ناتوانرێت ئێران داگیر بکرێت
پێگەی جوگرافیاکەی
ئێران دەوڵەتێکی گەورەیە، وەک قاڕەیەکی بچوکراوە وایە، کە ڕوبەرەکەی بە
نزیکەیی حەوت ئەوەندەی شانشینی بەریتانیایە، چواردەور دراوە بە سنوری سروشتی، لە
بەشی ڕۆژئاواوە چیاکانی زاگرۆس هەیە، لەبەشی باکور بەحری قەزوین، لەبەشی باشوری
کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبی هەیە، لەبەشی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی دوو بیابانی گەورە
هەیە.
پێگە ئاوییەکان
ئێران خاوەنی هەشت بەندەری گواستنەوەیە (بەندەر عەباس، عنزعەلی، خومەینی، مەهـ شەهر، نوشەهر، تاهیری، چابەهەر).
ئێران بەتەواوەتی دەسەڵاتی بەسەر گەروی هورمز هەیە کە یەکێگە لە بەندەرە
گرنگەکانی جیهان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەڕێژەی ٢٠% هەناردەی نەوتی جیهانی لەڕێی
ئەم بەندەرەوەیە، بەداخستنی ئەم گەروە لەلایەن ئێرانەوە یان هێرشکردنە سەری
(لەکاتی ناچاریدا لەلایەن ئێرانەوە) جیهان توشی قەیرانێکی ئابوری قوڵ دەکات،
هەرلەبەرئەوە هەریەکە لە وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا و بەریتانیا زۆر بە وریاییەوە
چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.
یەدەگی نەوت
ئێران خاوەن نەوتێکی زۆرە لە ناوچەکە، وە لەسەر عەرشی چوارەم خەزێنەی یەدەگی
نەوت لە جیهان دانیشتوە، ئەمەش بەو واتایە دێت ئەو وڵاتانەی دەکەونە جەنگ لەگەڵ
ئێران بارگرانیان لەڕێی زۆری بەکارهێنانی وزە و گرانی وزە بۆ دروست دەبێت، بەڵام
ئێران ئەگەر ئابلوقەش بخرێتە سەری ئەوا دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٠٠ ساڵ نەوت و وزەی خۆی
بەکاربهێنێت.
گەلی ئێران
ئێران خاوەنی زیاتر لە ٨٠ ملێون نفوسە، زۆرینەی خەڵکەکەشی بە نیشتمانپەروەری
ناسراون، هەمیشە ئامادەیی گیان بەختکرنیان هەیە لەپێناو نیشتمانەکەیان، وە هەر لە
کۆنەوە خاوەن سەروەری خۆیان بوون کە ئەمەش یەکێکە لەو شانازییانەی گەلی ئێران کە
بەخۆیانەوە دەیکەن.
چەکی ئەتۆمی
هەرچەندە ئەو بڕە یۆرانێومەی ئێران هەیەتی بڕێکی زۆر نیە بەراورد بە وڵاتانی
دیکە، بەڵام ئەو بڕە یۆرانێومەی کە هەیەتی بەشی بەرنامە ئەتۆمیەکەی خۆی دەکات و
دەتوانێت ببێت بە مەترسی بۆ سەر نەیارەکانی.
توانی سەربازی
هەرچەندە لەسەرەتای جەنگەکەوە هەندێک لە ڕا و بۆچونەکان پێیان وابوو کە ئێران
بەرگەی ڕۆژێکی هێرشی نەیارەکانی ناگرێت، بەڵام ئێران جیهانی سەرسام کرد بە توانا
سەربازییەکەی، ئیتر ئەم توانا سەربازییە بەرهەمهێنانی خۆیەتی یان بە پشتیوانی
وڵاتانی هاوپەیمانی بێت گرنگ ئەوەیە لەئێستادا ئێران خاوەنداری دەکات!
٧ـ ئێران خاوەنی ئسطولی دەریاییە کە ٢٢٠ کەشتی لەخۆ دەگرێت،
لەکاتێکدا ئسطولە دەریاییەکانی ئیسرائیل تەنها ٦٠ کەشتی لەخۆ دەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی گوڵاڵە سدیق