ئاسۆ سیان
25/10/2025
111 جار خوێنراوەتەوە
بۆ دەنگ بدەین بە کۆمەڵی دادگەری؟
بێگومان پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی نادادگەری و قۆرخکاری چومگە هەستیار و گرنگەکان لەلایەن هەر دوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار، هێز و لایەنە سیاسەکانی دیكه نەیانتوانیوە وەکو پێویست رۆڵی خۆیان ببینن لە پرۆسەی سیاسی بۆ پێشکەوتن و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە ڕۆژی راگەیاندنییەوە تاوهکو ئەمڕۆ زیاد لە توانا و پێگە و قەبارەی خۆی توانییەتی ئەسپی خۆی تاودات لە بوارەکانی پەروەردەو بانگەواز و خێرخوازی و هەڵوێستە سیاسییەکاندا، بەردەوام بێت لە خزمەتکردن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندانجار کێشە و لەمپەریان بۆ دروست کردووە، بەڵام تەنها بۆ یەک ڕۆژیش پشتی لە خەڵک و هاوڵاتیانی کوردستان نەکردووە، بەڵکو زۆرجار دەستکەوتی ماددی و مەعنەوی حزبی کردووهتە قوربانی لە پێناو بەرژەندییەکانی خەڵکی.
بۆیە پێویستە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لەو هەڵبژاردنەدا کۆمەڵی دادگەری بە دروشمی لە گەڵتاندا ڕاستگۆین بە ژمارە ۲٨٥ لەبیر نەکەن، متمانەی پێبدەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زیاتر بتوانێت بنکە و پرۆسە خزمەتگوزارییەکان فراوانتر بکات و رێگری بکات لەو ستەم و قۆرخکارییەی ۳۳ ساڵە دەسەڵاتی کوردی ئەنجامی دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئاسۆ سیان