هەتوان عومەر
10/11/2026
103 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و زیادبوونی فشار بۆ وەستاندنی جەنگ
جەنگی ئێران لە ماوەی هەشت مانگی
ڕابردوودا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی ناکۆکی لە ناو کۆنارییەکان خۆیاندا،
لەم ڕوانگەیەوەجیاوازییەکی ڕوون لە نێوان دوناڵد ترامپ و جی.دی. ڤانس دا ھەست پێ
دەکرێت. ئەم ناکۆکییانە لە ناو بازنە ڕاستڕەوەکانی ئەمریکا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،
پۆدکاستەکان و تەنانەت میدیاکانی وەک فۆکس نیوزیشدا ڕەنگیان داوەتەوە.
بەردەوامبوونی جەنگ، ئاستی مەترسیی
ئێران و ئەگەری فراوانبوونی پێکدادانەکان، بوونەتە بابەتی گفتوگۆ و ناکۆکییەکی
فراوان لە ناو ئەم بازنانەدا.
لە دوا بۆچوونە سیاسییەکاندا، یەکێک
لە بەرپرسانی پێشووی حکومەتی ترامپ، دەڵێت جەنگی ئێران هۆکاری سەرەکیی
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو لە حکومەت بووە، شکستی کۆماریخوازانی لە هەڵبژاردنە
ناوەڕاستییەکان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی ڕای گشتی لە بەردەوامبوونی جەنگ
لێکداوەتەوە.
ئەو بانگەشە دەکات کە زیاتر لە ٧٠٪ی
دەنگدەران، جەنگی ئێران و ئەوەی پەیوەندییەکی ناھاوسەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بە
ناوی دەبات، بە یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵاوسان و زیادبوونی تێچووی ژیان داناوە.
بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە، فشارە
ئابوورییەکان و ناڕەزایەتی لە بەشداریی ئەمریکا لە جەنگە نوێکان، یەکێک بوون لەو
هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر گۆڕانی ئاراستەی دەنگدانی هاووڵاتییان هەبووە.
ئەم بەرپرسە پێشوویە، بە ئاماژەدان
بە بۆچوونەکانی جی.دی. ڤەنس دەربارەی دەرئەنجامەکانی جەنگ، جەختی لەوە کردووەتەوە
کە حکومەتی ترامپ دەبێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە بە جدی وەربگرێت و لە خێراترین
کاتدا کۆتایی بە پێکدادانە سەربازییەکان بهێنێت.
گۆڕانکاری لە تیمی ئاسایشی
نیشتمانی، پێشنیاری لابردنی چوار بەرپرسی باڵا
لەگەڵ داواکاریی وەستاندنی جەنگ،
پێشنیاری گۆڕانکارییەکی فراوان لە پێکهاتەی ئاسایشی نیشتمانیی حکومەتی ئەمریکاشدا
خراوەتەڕوو.
بەرپرسی پێشووی حکومەتی ترامپ
پێیوایە سەرۆک کۆمار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگ، دەبێت دڵنیا بێت
کە دامەزراوە سەربازی، هەواڵگری و دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سیاسەتە نوێیەکەدا
هاوئاهەنگن.
لە چوارچێوەی ئەم بۆچوونەدا، داوای
لابردنی چوار بەرپرسی باڵای کردووە:
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری.
جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری ئاژانسی
هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA).
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە.
سوزی وایڵز، سەرۆکی نووسینگەی کۆشکی
سپی.
بەپێی بۆچوونی ئەو، ئەم کەسانە
دەبێت بە بەڕێوەبەرانێک بگۆڕدرێنەوە کە لەگەڵ کۆتاییهێنان بە جەنگ هاوبۆچوون بن و
توانای ئەوەیان هەبێت دامەزراوەکانی ژێر بەڕێوەبەریی خۆیان پابەندی جێبەجێکردنی
بڕیاری سەرۆک کۆمار بکەن.
ئەم پێشنیارە لە کاتێکدا خراوەتەڕوو
کە ناکۆکی لەسەر ئاستی کاریگەریی ڕەوتە نوێنەکۆنسەرڤاتیڤەکان لە سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا و ڕۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکان لە بڕیاردانی سەربازیدا، هێشتا یەکێکە لە
بابەتە ناکۆکەکانی ناو بەرەی کۆماریخوازان.
کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان و
هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی دەریایی ئێران
یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پلانی
پێشنیارکراو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە کەنداو و هەڵوەشاندنەوەی
گەمارۆی دەریایی ئێرانە.
بەپێی ئەم پێشنیارە، بەردەوامبوونی
ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، نەک هەر ئاسایشی واشنتۆن مسۆگەر
ناکات، بەڵکو دەتوانێت هێز و دامەزراوەکانی ئەمریکاش زیاتر بخاتە بەر مەترسیی
هێرشەکان.
ئێران بەشێکی زۆری بنکە سەربازییەکانی
ئەمریکای لە ناوچەکەدا وێران کردووە و ئەم بنکانە، لەبری ئەوەی ببنە خاڵێکی
بەهێزیی ستراتیژی، گۆڕاونەتە خاڵێکی لاوازیی ئەمنی.
هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی دەریاییش لە
دوو ڕووەوە گرنگیی هەیە.
یەکەم، کەمکردنەوەی ئەگەری هێرشی
ئێران بۆ سەر دامەزراوە و ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە گەمارۆکە و گەڕاندنەوەی
ئەمریکا بۆ ناو بازنەی پێکدادانەکان.
دووەم، خۆشکردنی زەمینە بۆ
دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان.
لە چوارچێوەی ئەم بۆچوونەدا،
پێشنیار کراوە واشنتۆن بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکە، ڕێگا بۆ گفتوگۆی هەرێمایی لە
نێوان ئێران و وڵاتانی کەناری کەنداوی فارس بخۆش بکات، بۆ ئەوەی گەیشتن بە
ڕێککەوتنێک لەسەر گوزەرکردنی سەلامەتی نەوتکێشەکان لە تەنگەی هورمز ئاسان بکرێت.
هەروەها، کەمکردنەوەی قۆناغبەقۆناغی
گەمارۆکانی نەوت و گازی ئێران دەتوانێت وەک هاندەرێک بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم ڕێڕەوە
ئاوییە بەکاربهێنرێت.
ئیسرائیل لە ناوەندی پێشنیارە
نوێکانی واشنتۆن
بەشێکی دیکەی ئەم پلانی
پێشنیارکراوە تایبەتە بە پێویستیی سنووردارکردنی هەنگاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل.
لە چوارچێوەی ئەم بۆچوونەدا،
کۆتاییهێنان بە جەنگ بەبێ کۆنترۆڵکردنی ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانن پرۆسەی ئاگربەست
و گفتوگۆکان تێکبدەن، ئەستەم دەبێت.
پێشنیارەکە تەنها بە
ئاگادارکردنەوەی سیاسی سنووردار نابێت، بەڵکو پێداچوونەوە بە پشتیوانییە
سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلیش دەگرێتەوە.
لەوانەش، گەڕاندنەوەی بەشێک لە
کەرەستە بەرگرییەکان و سامانه مووشەکییە ئەمریکییەکان کە لە ئیسرائیل دانراون،
خراوەتەڕوو. بەپێی بانگەشەی پێشنیارکەر، ئەم هەنگاوە دەتوانێت سەرچاوە
سەربازییەکانی ئیسرائیل زیاتر بەرەو بەرگری ئاراستە بکات و توانای هێرشبەریی ئەو
وڵاتە سنووردار بکات.
هەروەها، داوای سڕینەوەی دوو ماددە
لە یاساکانی بەرگری و هەواڵگریی ئەمریکا کراوە.
بەشی ٢١٩ی یاسای مۆڵەتی بەرگریی
نیشتمانیبەشی
بەشی ٦٦٢ی یاسای مۆڵەتی هەواڵگری.
بەپێی بانگەشەی ئەو، ئەم ڕێسایانە
دەستگەیشتنی ئیسرائیل بە تواناکانی هەستیار و تایبەتیی بەرگری و هەواڵگریی ئەمریکا
فراوان دەکەن و لەگەڵ سەربەخۆیی بڕیاردانی واشنتۆن لە بواری ئاسایشی نیشتمانی
هاوتەریب نین.
لە بەردەوامی ئەم پێشنیارانەدا،
لابردنی مایک هاکەبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل و ئەندامانی تیمەکەشی وەک
یەکێکی دیکە لە هەنگاوە پێشنیارکراوەکان خراوەتەڕوو.
گۆڕینی ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی
واشنتۆن
کۆی ئەم پێشنیارانە، لە کشانەوەی
هێزە سەربازییەکان و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی دەریاییەوە تا پێداچوونەوە بە
پەیوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، نیشانەی هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئاراستەی
سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن بەرامبەر جەنگی ئێران.
ئەم ڕێبازە لەسەر ئەو گریمانەیە
دامەزراوە کە بەردەوامبوونی جەنگ دەتوانێت تێچووی ئابووری و ئەمنیی ئەمریکا زیاتر
بکات و حکومەتی ترامپ ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی ناوخۆیی زیاتر بکاتەوە.
لە بەرامبەردا، وەستاندنی
پێکدادانەکان و گەڕانەوە بۆ ڕێگای دیپلۆماسی دەتوانێت دەرفەتی ئەوە بخاتەڕوو کە
واشنتۆن جارێکی دیکە سەرنجی خۆی بخاتە سەر کێشە ناوخۆییەکان و پابەندییە
سەربازییەکانی لە ناوچەکە کەم بکاتەوە.
بۆچی سەرەڕای سپاردنی ئەرکی
پێکهێنانی حکومەت بە ئایزنکۆت، لابردنی نەتانیاهۆ لە دەسەڵات هێشتا یەکلایی نە
بۆتەوە؟
گادی ئایزنکۆت، ئەرکی پێکهێنانی
حکومەتی نوێی ئیسرائیلی پێ سپێردراوە، بەڵام ناکۆکیی نێوان حیزبەکان لەسەر
بەشداریی نوێنەرانی عەرەب و خزمەتی سەربازیی جولەکە ئەرتەدۆکسە توندڕەوەکان،
پرۆسەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی حکومەتیی دژوار کردووە. ئایا هێشتا ئەگەری
مانەوەی بنیامین نەتانیاهۆ لە دەسەڵاتدا هەیە؟
ئیستخاق هێرتزۆگ، سەرۆککۆماری
ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی نۆڤەمبەر، گادی ئایزنکۆتی، سەرۆکی حیزبی «یاشار» و
سەرۆکی پێشووی ئەرکانی جەنگی ئیسرائیل، وەک کەسی بەرپرسیار بۆ پێکهێنانی حکومەتی
نوێ دیاری کرد.
ئەم بڕیارە دوای هەڵبژاردنی
پەرلەمانی ٢٧ی ئۆکتۆبەر درا، کە لە ئەنجامیدا هیچ کام لە دوو بەرە سیاسییە
سەرەکییەکە نەیانتوانی زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەست بهێنن.
سەرەڕای ئەوەی ئەرکی پێکهێنانی
حکومەت دراوەتە ئایزنکۆت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل،
هێشتا ئەگەری مانەوەی لە دەسەڵاتدا هەیە. ناکۆکیی نێوان حیزبەکانی دژبەری لەسەر
بەشداریی حیزبە عەرەبییەکان و بەخشینی مافی بەخشین لە خزمەتی سەربازی بە جولەکە
ئەرتەدۆکسە توندڕەوەکان، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێی حکومەتی دژوار کردووە.
نەتانیاهۆش بە پێشنیاری پێکهێنانی
حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی، هەوڵ دەدات شوێنپێی خۆی لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی
حکومەتدا بپارێزێت.
هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە
حیزبە عەرەبییەکان لە هەڵبژاردندا ساختەکارییان کردووە، بەڵام کۆمیسیۆنی ناوەندیی
هەڵبژاردنی ئیسرائیل دروستیی ئەنجامەکان و پشتڕاستیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی پەسەند
کردووە و هیچ بەڵگەیەک بۆ پشتگیریی ئەو بانگەشانە نەخراوەتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی هەتوان عومەر