2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

لێکتێگەیشتنی زەیدی و بارزانی پەسەندکردنی بودجەی بۆ ڕۆژی شەممە دواخست

 

عەبدولزەهرا هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەهۆی لێکتێگەیشتنی نێوان عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پێنج دۆسیەی سەرەکی، پەسەندکردنی بودجە بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا. 
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمیی سەباح، عەبدولزەهرا هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لێکنزیکبوونەوەی بەغدا و هەولێر لێکتێگەیشتنی بەرهەمداری لەسەر پێنج دۆسیەی بنەڕەتی لێکەوتووەتەوە کە لەمێژە کێشەیان لەسەر بوو؛ ئەم ڕێککەوتنەش وایکرد ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ شەممەی داهاتوو دوا بخات تا سەرجەم تەوەرە نوێیەکان لەناو دەقەکەدا جێگیر بکرێن. 
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، گفتوگۆکانی نێوان عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی، لەسەر پێنج تەوەری سەرەکی چڕبوونەتەوە لەوانە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان بەپێی دەستوور، ڕێکخستنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە هەماهەنگیی هەردوو وەزارەتی دارایی، مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە، جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧، لەگەڵ پەلەکردن لە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە پەرلەماندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێکتێگەیشتنی زەیدی و بارزانی پەسەندکردنی بودجەی بۆ ڕۆژی شەممە دواخست

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێنتکۆم: كه‌شتییه‌كمان له‌ گه‌رووی هورمز په‌كخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

سەرەتا