1 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی... لەگەڵ موەلیدە ئەهلییەکان ڕێکەوتن کرا و ئەمڕۆ کارەبا دابەش دەکەن
پەیام
کەمێک پێش ئێستا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێکەوتنی لەگەڵ نوێنەری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕاگەیاند و، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ موەلیدە ئەهلییەکان دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی کارەبا.
بەپێی ئەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرا کرا، موەلیدە ئەهلییەکان تا رۆژی هەینی کار دەکەن و کار کردنیشیان بەمشێویە دەبێت؛ لە کاتژمێر ٦:٠٠ تا ٨:٠٠ـی بەیانی رۆژانە کارەبا دابەش دەکەن و هەروەها لە کاتژمێر ٤:٠٠ـی ئێوارە تا:١٢ـی شەو لە کاردا دەبن و رۆژانی هەینیش لە بری بەیانی، لە کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆ تا ١:٠٠ـی دوای نیوەڕۆ کارەبا دەبێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و ڕێکەوتنی تەواو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە