2 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات... دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیان پێ کردەوە
پەیام
دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستی پێ کرد و لە ئیماراتی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، کۆشکی ئێلیزێش بەشداریی چوار دەوڵەتی ئەورووپی و ناتۆی لە دانوستانەکان سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێشەممە، کۆشکی ئێلیزێی فەرەنسا ئاشکرای کرد کە نوێنەرانی وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەشداری لەو گفتوگۆیانەدا دەکەن کە بە میوانداریی ئەبوزەبی، پایتەختی ئیمارات، سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا بەڕێوە دەچێت. ئەم بەشداریپێکردنە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک چڕتر بوونەتەوە، هاوکات ناکۆکییە قووڵەکانیش لەسەر چارەنووسی خاکی ئۆکرانیا و گرەنتییە ئەمنییە پێویستەکان بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری بەردەوامن.
ئەم وتووێژانە بایەخێکی تایبەتییان پەیدا کردووە، بەتایبەت لە سایەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی نزیکبوونەوەی کاتی کۆتاییهاتنی جەنگ، و ئاماژەدان بە ئەگەری ڕوودانی «گۆڕانکارییەکی کەم» لە سنوورەکانی ئۆکرانیادا؛ بابەتێک کە پرسی خاکی خستەوە پێشەنگی گفتوگۆکانی تایبەت بە چارەسەری سیاسی.
لە ئێستادا داهاتووی ئەو ناوچانەی لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراون لەگەڵ داڕشتنی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی شەڕ، لە دیارترین تەوەرە ناکۆکەکانی بەردەم هەوڵەکانی ئاشتین. لەم نێوەندەشدا دەوڵەتانی ئەورووپا هەوڵ دەدەن دڵنیایی بدەن کە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیان و پێگەی فەرمیی ئۆکرانیا لە هەر ڕێککەوتنێکدا لەبەرچاو بگیرێن، بە لەبەرچاوگرتنی لێکەوتە و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی جەنگ لەسەر ئاسایشی تەواوی کیشوەری ئەورووپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە