سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی 04/05/2020 370 جار خوێنراوەتەوە

نا بۆ زۆرینەی ستەمکار لە پەرلەمان

نا بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد
نا بۆ زۆرینەی ستەمکار لە پەرلەمان..

«کۆبوو نەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە تەنھا ئامانج لێی سەندنەوەی حه‌سانه‌یه‌ لە سۆران عومر»

ئێمە چاوەڕوان بووین شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان بگەرێتەوە، دوای رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان و لە کارخستنی بەرزترین و باڵاترین دامەزراوه‌ی یاسا دانان، داخستنی تەنھا دەزگایی ھەڵبژیراوی گەلی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئومێدمان ھەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان دوای بە دەستھێنانی (زۆرینەی پەرلەمان!) گۆڕانکاری لە ھەڵسوکەوت و روانینی بۆ دەمەزراوە شەرعی و ھەڵبژێراوەکانی گەل بکات، بە تایبەت لە پێشوودا کەتن نەما بە پەرلەمانی کوردستانی نەکات..

 بەداخەوە دوای دوومانگ لە کەره‌نتینەکردنی پەرلەمان، ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە ناوی زۆرینەی پەرلەمانیبەوە ھەوڵەکانی چڕکردووه‌تەوە بۆ دانیشتنێکی پەڕلەمانی کوردستان لە رۆژی پێنجشەمە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە ھاوڕی و ھاوپیشەم (سۆران عومور) پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامبی و دواتر زیندانی کردنی، کە مەبەستی کۆتایی ئەم ھەڵگرتنی پارێزبەندیەیه‌، سەرەڕای جیاوازی بۆچونی سیاسی و ئاراستەی سیاسیمان لە زۆر بابەتدا، بەڵام تاوانی ئەو ھاوپیشەمان تەنھا ئەوەیە باسی ناعەدالەتی و کەم و کوڕییەکان و ھەژاربوونی خەڵکی کردووە، باسی گەندەڵی کردووە لە ناو ئەم قسانەشدا وتویه‌تی سەرۆکی حکومەت بانک و کۆمپانیا ھەیە، ئێمە بە ھەموو شێوەیەک دژی ھەڵگرتنی پارێزبەندین لە سەر پەرلەمانتاران لە ھەر حزب و فراکسێونی بێت، جا پارتی دیموکراتی کوردستان بێت یان نەوەی نوێ یان کۆمەڵی ئیسلامبی یاخود بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنی تر و سەربەخۆکان بێیت، ئەم رەفتارانە رووی دیموکراتی ھەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیاری جدبیەوە، دەبێیت رێگری بکرێیت لەم کردارانەی کە بە ناوی زۆرینەی دیموکراسی دەیانەوێت دەنگی ناڕازی و جیاواز و دەنگی ئۆپۆزسیون کپ بکەن، ئەم ڕەفتارە نا دیموکراسبیە، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان و شەقام و لایەنە سیاسیبەکان رێگری لێنەکەن، ئەوە ئەم زۆرێنەیبه‌ کە لەبەرگی دیموکراتیدایە، دەبێیتە زۆرینەیەکی ستەمکار و داپڵۆسێنەر و بێدەنگکەر و زیندانی کردنی نوێنەرانی گەل.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان
٤/٥/٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا