سهركۆ ئازاد گهڵاڵی
11/07/2022
121 جار خوێنراوەتەوە
كارنامەی كابینەی نۆیەم چەندی جێبەجێكراوە؟
سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا تێدەپەڕێت، ئەم كابینەیە لە ساتی سوێندخواردنیدا (52) بەڵێنی بە خەڵكی كوردستان داوە لە حەوت (٧) ئاستی جیاوازدا . با پێكەوە شەنوكەوی بەڵێنەكانی ئەم كابینەیە بكەین، بزانین چەندین جێبەجێكردووەو چەندی پشتگوێخستووە.
بەشی یەکەم
بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەم لە ئاستی (چاکسازیدا).
+بەڵێنی یەکەمی حکومەت : کاردەکەین بۆ چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، لە موچەخۆر و خانەنشین و چارەسەرکردن و رێکخستنەوەی دەوام و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەر هەر سەرپێچیەک کە لەم کەرتە کرابێت، ئەمەش لە ڕێگەی چەسپاندنی یاسا و دروستکردنی ئەنجومەنی ڕاژە و ئامادەکردنەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی و ناردنەوەی بۆ پەرلەمان بە فۆرمێکی تازە و گونجاو.
*بەڵێنی جێبەجێکردنی یاسایەک لە بواری کەرتی وەزیفی جێبەجێکراوە کە بریتیە لە یاسای ژمارە (2)ی یاسای چاکسازی لەموچەو دەرماڵەو بەخشین وئیمتیازاتەکان وخانەنشینی لەهەرێمی کوردستان ــ عێراق .
* لە بواری خانەنشینی بەشێکی گەورەی جێبەجێ نەکراوە کە تایبەتە بە توێژێکی گەورەی مووچە خۆران و خانەنشینی ،چونکە تا ئیستا پڕۆژە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ (پۆلیس و ئاسایش )دوای چەندین جار جەختکردنەوە لە ئەنجومەنی وەزیران نەنێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
+بەڵێنی دووەمی حکومەت: کار دەکەین بۆ نەهیشتنی ڕووتین و هەروەها خێراکردنی ڕاپەراندنی ئیش و کاری هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لێیان لە دامودەزگا فەرمییەکاندا. بە کردەوە هەوڵ دەدەین بۆ بەخزمەتگوزارکردنی دامەزراوە حکومییەکان لە ئاست هاوڵاتیاندا. لە پەیوەندیی بەم بابەتەوە هەرچی زووترە پەرە بە خزمەتگوزارییە ئەلەکترۆنیەکان دەدەین.
* لە بواری ڕۆتین حکومەت پڕۆژەیەکی جێبەجیکردوە بە ناوی پڕۆژەی خزمەت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین سایتێکی بۆ چالاک کراوە بەڵام تائیستا دیوانی وەزارەتەکان کاری پێناکەن.
* بوونی ڕۆتینی زۆر وای کردوە تەنها بۆ مامەڵەیەکی ئاسای و یاسای چەندین مانگی بوێت چونکە تا ئیستا حکومەت نەیتوانیوە بگاتە سیستەمی یەک پەنجەرە بتوان خزمەت بە هاوڵاتیان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەران بکات .
* * خزمەتگوزاری ئەلکترۆنی تا ئیستا لە ئاستی فەرمانگە میریەکان و وەزارەتەکان جێبەجی نەکراوە جگە لە هەندێک فەرمانگە نەبیت ئەویش دراوە بە کەرتی تایبەت وەک وەزارەتی ناوخۆ و دادگاکان ئەمەش بە هۆی زۆری تێچوە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، دادگا بەشێکی بە نایاسای لە قەڵەمدا.
+بەڵینی سێیەمی حکومەت :نابێ بەرپرسانی باڵای حکومەت پێگەی کارگێریی خۆیان بۆ بازرگانی و دەوڵەمەندبوون بەکاربهێنن، نابێ بەرپرسان کاری بازرگانی و بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان بکەن و لێپرسینەوە لە هەر سەرپێچییەک لەم بوارەدا دەکەین.
*ئەم بەڵێنەش بە هیچ شێوەیەک جێبەجی نەکراوە ڕۆژانە دەبینریت کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسان بەشێوازێکی یاسای و تەندەرات کاری بازرگانی و بەڵیندەرایەتی و وەبەرهێنان دەکەن و بۆ ئەمەش هاوڵاتیانی کوردستان خۆیان دەتوانن سەدان نمونە بۆ حکومەت بژمێرن .
+بەڵێنی چوارەمی حکومەت : ئەنجامدانی ئیفاد و سەفەر و بەستنی کۆنگرە و کۆنفراس، بە پێی پێویستی دەبێت و رێگە لە بە هەدەردانی سامان و خەراب بەکارهێنان و بەلاڕێدابردنێک لەم بوارانەدا دەگرین.
لەم کابینەی حکومەت دا زۆرترین ئیفاد و سەفەری وڵاتان کراوە بەڵام هیچ سود وبەرهەمێکی بینراوی نەبوە بۆ خەڵک و حکومڕانی لە هەرێم ،جگە لە سود وەرگرتن بۆ پیگەی حکومی بۆ دروستکردنی پەیوەندی شەخصی و سیاسی و بازرگانی ئەمیش دەچێتە دەرگای بەهەدەردانی سامان و خراپ بە کار هێنان و بە لاڕێدا بردن.
+بەڵێنی پێنجەمی حکومەت : بە هەموو توانامانەوە، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە گەندڵیەکی دارایی و کارگێڕی دەبینەوە و رێگردەبین لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و زێدەرۆیی بۆ سەر موڵک و مومتەلەکاتی هەرێم.
لە تەمەنی سێ ساڵی ئەم کابینەیدا زۆرترین زەوەی نایاب لە ناو شارەکان دابەشکراوە بە سەر کۆمپانیاکانی حیزب و وەبەرهێنە هەڵتۆقیوەکان و چەندین موڵک ڕەگەزی گۆڕاوە بۆ پڕۆژە و دواتر فرۆشراوەتەوە ،
بۆیە بەشێکی زۆری موڵک و مومتەلەکاتی هەرێم وەک کێک دابەشکرا بەسەر کۆمپانیاکانی نزیک لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی.
+بەڵێنی شەشەمی حکومەت : کاردەکەین بۆ چەسپاندنی شەفافیەت لە گشت بوارە داراییەکانی هەرێمدا، بە تایبەت لە بواری داهاتە نەوتییەکانی هەرێم و داهاتە ناوخۆییەکان. بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان بە پێی یاسای پەیوەندیدار.
بەڵێنی شەشەم بەم جۆرەیە:
* سندوقی داهاتە نەوتیەکان تا ئێستا دروست نەکراوە.
* داهات بە گشتی لە هەرێمی كوردستان نەوت و نا نەوتی شەفاف نیەو پەرلەمان وەك دەزگایەكی چاودێری ئاگاداری داهات نیە.
* سێ ساڵ بەسەر تەمەنی ئەم كابینەیە تێدەپەریت تا ئێستا یاسای بودجەی نیە، ئەمە نیشانی پرسیاری گەورە لەسەر داهاتی هەرێم درووست دەكات.
* داهاتی نەوت ناشەفافیەكی گەورەی تیایە، بەتایبەت لە ئێستادا بە نزیكەی (44%)ی دەگەڕێتەوە بۆ خەزینەی حكومەت بۆ موچەو (56%)ی بۆ خەرجی كۆمپانیا و نادیاری ماوەتەوە.
* داهاتی خاڵە سنوریەكان، باج و دەرامەت، گومرگ، هەمووی ناشەفاف و نادیارە،.
+بەڵێنی حەوتەمی حکومەت : بە پێی ستاندەرە جیهانییەکان، چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆڕاک دەکەین و رێکاری یاسایی بۆ هەر سەر پێچیەک کە لەم لایەنە ژیاریەدا بکرێت دەگرینە بەر. بۆ ئەم مەبەستانەش دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی هەرێم سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دادەمەزرێنین.
* دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی هەرێم سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دروست نەکراوە.
* نەک بە پێی ستاندەرە جیهانیەکان چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆراک نەکراوە بەڵکو بە قاچاخ و نایاسای جۆرەها دەرمانی ماوە بەسەرچوو و کوالیتی خراپ هاتوونتە هەرێمی کوردستان و کۆگاکان و دەرمانخانەکانی هەرێم لە هەر چوار پارێزگاکە پڕن لە لە دەرمانی کوالیتی خراپ و ماوە بەسەرچوو.
* بەڵێنی هەشتەمی حکومەت : چاکسازی لە سیستەمی باج دەکەین و دەبێ دادپەروەری لە وەرگرتنی باج جێگیر ببێت و هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی دەگرینەبەر بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە دەگرینە بەر بۆ رێکخستنی باج.
* كۆمپانيا نهوتييهكان به ياساى نهوت و غاز بهخشراون لهباج، وه كۆمپانيا و كارگهگەورەکانی تريش به ياساى وهبهرهێنان، وه كۆمپانياكانى گهياندنيش (مۆبايل و ئهنتهرنێت) دهڵێن باج دهدهينه بهغدا!.
*ئەم بەڵێنە هەوڵی بۆ دراوە و هەندێک کاری تێدا کراوە بەڵام وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە بەڵکو بەشێکی بوەتە هۆی بارگرانی سەر هاوڵاتیان و چینی ناوەند و کارگە بچوکەکان و پیشەگەرەکان .
* تائێستا کۆمپانیا گەورەکان خۆیان دەدزنەوە لە باجدان و هیچ ڕێکاریکی پیویست بەرامبەریان نەگیراوەتە بەر وەک نمونەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری پەیوەندی کردن و ٨٢٢کۆمپانیای بواری نەوت و کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان کە تا ئیستا خۆیان دەدزنەوە لە باجدان بە حکومەتی هەریم.
* سهرهڕاى ئهوهى حکومەت دهڵێت كه باجيان ڕێكخستۆتهوه و داهاتى باج زياديكردووه، بهڵام پێچهوانهكهى ڕاسته، چونكه خهمڵاندنى باج زياديكردووه بهڵام داهاتى باج كهميكردووه! بهپێى داتاكانى وهزارهتى دارايى تێكڕاى داهاتى مانگانهى باج له ههرێم له ساڵى 2019 نزيكهى 56 مليار دينار بووه، وه له ساڵى 2020 كهمبۆتهوه بۆ 45 مليار دينار، وه له ساڵى 2021 زياتر كهمبۆتهوه بۆ 40 مليار دينار لێرەوە دەبینین ئەم بەڵێنەش چەندی لی جێبەجێکراوە؟
+ بەڵێنی نۆیەمی حکومەت: کار دەکەین بۆ رێگەگرتن لە قۆرخکاری (احتکار) بە پێی یاسای بەرکار و رەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ ململانێی بازرگانی ڕەوا و هاندانی کۆمپانیاکانی پشکداری.
* وەربەهێن و سەرمایەدارە ڕاستەقینەکان گیرۆدەی ئەو قۆرخکاریانەن کە بازاڕەکانی هەرێمی گرۆتەوە بۆ نمونە لە بواری سوتەمەنی لە هەر پارێزگایەک و یەک کۆمپانیا قۆرخیان کردوە ، لە بواری دەرمان بە هەمان شێوە قۆرخکاریەکی ئاشکرا هەیە ،لە بواری پەیوەندی کردن بۆیە
حکومەت لەم بەڵێنە فەشەلێکی تەواوی هێناوە چەند کۆمپانیایەکی نزیک لە حیزب بە تەواوەتی هەموو بوارەکانی کارکردن و بازاڕیان قۆرخکردوە.
+ بەڵێنی دەیەمی حکومەت: پشتیوانی کاری چاودێریی پەرلەمانی دەکەین و بۆ ئەم مەبەستەش پابەند دەبین بە هەموو رێکارەکانی چاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە پێی یاساو پەیڕەوی ناوخۆ و بنەماکانی کاری پەرلەمانی. هەروەها بە پێی بنەماکانی کاری پەرلەمان، ڕێز لە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی دەگرین.
*لە سێ ساڵی تەمەنی حکومەت پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی نە ناردوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێت بە یاسای بودجە، بە نەبوونی یاسای بودجە نەک حکومەت پشتیوانی کاری چاودێری پەرلەمانی نەکردوە بەڵکو ناهێلیت پەرلەمانی کوردستان ئەرکێکی ئەساسی خۆی جێبەجی بکات و ڕیگرە حکومەت لە چالاکبونی ڕۆلێ چاودێری پەرلەمانی.
* حکومەت پابەند نەبوە بە ڕێکارەکانی چاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە پێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و بنەماکانی کاری پەرلەمانی بە تایبەت ئەو وەزارەتانەی سیادین و داهات و خەرجی حکومەتیان لایە، دوای چەندین جار بانگکردن ئامادەی دانیشتنی لیژنەکانی پەرلەمان نابن.
+ بڕگەی یازدەیەمی حکومەت: سندوقی خانەنشینی بە پێی یاسای پەیوەندیدار لە هەرێم کارا دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم سندوقە گەرانتی مافەکانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بکات.
*ئەم بەڵێنە کاری لە سەرکراوە و سندوقی خانەنشینی پێک هاتوە کارا کراوە لە بەراوری ١٥/١٢/٢٠٢١ .
* بەڵام تا ئیستا تا چەند لە واقیعیدا کارایە !وە لە هەمان کاتدا بە تەواوەتی نازانرێت ئەم صندوقە چەند پارەی تێدایە وەزارەتی دارای هیچ ئامارێکی بڵاو نەکردۆتەوە.
+ بەڵێنی دوازدەیەمی حکومەت: بە هەماهەنگی لەگەل سەرۆکایەتی هەرێم، لە پێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و ڕووبەرووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی هەرێم، پێداچوونەوە بە میکانیزمی ڕێکخستن و یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین و هەوڵ دەدەین بە هاوکاری بسپۆرانی ناوخۆ و دەرەکی ئەم هێزانە لە ستانداردە سەربازییەکان نزیک بکەینەوە.
* ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کابینەکانی پێشووتردا کاری لەسەر کراوە، لەکابینەی نۆیەم یشدا تەنها کار لە سەر لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان ئەم پرۆسەیە هەنگاوی باشی بڕیوە .
*هیزی حەفتا «یەکەی (٧٠)» و هێزی هەشتا «یەکەی (٨٠) » هێزەکانی پشتیوانی یەک و هێزی پشتیوانی دوو بە تەواوەتی یەکیان نەگرتۆتەوە و یەک نەخراوە.
*لە ئیستا چەندین هێزی تایبەت دروست کراوە کە فەرمان لە لە حیزب و کەسایەتی سیاسی وەردەگرن نەبوونە بە هێزیکی نیشتیمانی راهێنراو لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە بن.
+ بەڵێنی سیانزەیەمی حکومەت: کار دەکەین بۆ سەروەرکردنی یاسا و رێز گرتن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و نابێ لە کوردستاندا کەس لە سەرووی یاسا بێت. هیچ کەسێک رێگەی پێنادرێت بە هۆی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حزبی لە دەست یاسا رابکات و خۆی لە دەرەوەی یاسا ببینێتەوە, هەروەها کاری جدی دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی چەک لە ناو کۆمەڵگەکەماندا.
*ڕووداوەکانی کوشتن و بریندار کردن و تەقەکردنی تەنها ئەم ساڵ دەردەکەویت ئەم بەڵێنەش تا ئیستا چەندی جێبەجی کراوە.
* لە ئیستادا نزیکەی ٦٢٠٠ شەش هەزار پیاوکوژ و تەقە کەر و ئەوانەی فەرمانی گرتنیان هەیە هەڵهاتوون لە یاسا و نەگیراون.
*حکومەت لەم ساڵدا پڕۆژە یاسای چەک نارد بۆ پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لە سەر درا بو بە یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان .
لە کۆتای ئەم شەنوكەوی کە بۆ بەڵێنەكانی ئەم كابینەیەمان کرد لە (ئاستی چاکسازیدا) ، بۆمان دەردەکەوێت کە حکومەت لە ماوەی سێ ساڵی تەمنیدا لە سەدا بیست (٢٠٪) جێبەجێ کردوە ، بەڵام لە سەدا هەشتای (٨٠٪)لە بواری چاکسازی جێبەجێنەکردوە و لە ئەرزی واقایعدا نەچووتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چاوەڕوان بن بەش بەش هەر ٥٢ بەڵێنەکەی ئەم کابینەیە بە بێلایەنی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
سەرکۆ ئازاد گەڵالی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
3030
5 Comments
Like
Comment
Share
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهركۆ ئازاد گهڵاڵی