سهركۆ ئازاد گهڵاڵی
21/09/2020
313 جار خوێنراوەتەوە
مووچەی شەبەح
موچەی ئایندە موچەی بەلێبرینەوە بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لیبراوە
ئەمیش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەکانی حکومەت..
بە پێ بەدواداچونەکانی من ،حکومەت و وەزارتی دارایی
میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەو کردوە بۆ دابەشکردنی مووچە
بەجۆریکە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێکی ژمێریاری ئەو لە سەدا
٢١ دەبڕن کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵکوو دەبێیت بە لە سەدا
٧٩.
میکانیزمەکە بە شێوەیە دەبیت
برینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا
بڕینی ٪٢١ لە ترساناکی
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی
بڕینی ٪٢١ لە باج
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت...
بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکریت چونکە مووچەی
بنەڕەتی بە یاساڕیکخراوە هەر دەبێیت بە یاسا ببڕێیت نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی
دارایی.
میکانیزمەکە بەم شێوە جێبەجیدەکریت..
« ٪٢١ بڕی چەک ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
« ئەو پۆینتەی کە دەرچووە *(هەرەیەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە
و ترسانکی جوگرافی وباج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
« کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێیت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک
ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد
دەکەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێیت ...
ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت ،دەستکاری لیستی مووچە ناکریت ،لە کۆتایدا ٪٢١
نامێنیت و مووچەدەبیت بە ٪٧٩.
ئەم کردارەش نازانریت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنیک بۆ حکومەت نەمینیت بەرامبەر بە
مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارای بەغداده..
بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرەلەمان و موچەخۆرانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهركۆ ئازاد گهڵاڵی