هۆشیار عه‌بدوڵا 03/12/2020 859 جار خوێنراوەتەوە

کە لەسەرای ئازادی قسەت دەکرد مۆڵەتت هەبوو؟

 

سەبارەت بە خۆپیشاندان یەکێک لە ناکۆکی و جیاوازییەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ئەوەبو کە گۆڕان دەیگوت خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییەو مۆڵەت و ڕەزامەندی دەسەلاتی ناوێ، ئەوان دەیانگوت مۆڵەتی دەوێ!

 
هەموان لە بیریانە کە یەکێک لە کەمپینە گەورەکانی میدیای گۆڕان سەبارەت بە مافی خۆپیشاندان بو بێ مۆڵەت، هەموشی لە ئەرشیفدا ماوە.
پرسیارێکی زۆر سادە بۆ پارێزگاری سلێمانیی، ئەو کاتەی لە ۱۷ی شوبات و رۆژانیی دوایی بەشداری خۆپیشاندانەکانی دەکرد و لە سەراوە مایکی بەدەستەوە بوو مۆڵەت وەرگیرابو یا خود نا؟!

ئەرکی دەسەڵات رێگری نیە لە خۆپیشاندان، ئەرکی پاراستنی سەلامەتیی خۆپیشاندەرانە.
گرنگ نیە کە ئۆپۆزسێۆن بویت چیی دەڵێیت، ئەوە گرنگە کە لە دەسەڵاتدا بووی چیی دەکەی؟!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا