3 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سهرۆكی ئهمریكا گهیشته سویسرا
پهیام
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی واشنتن و تاران لەسەر پرسی ئەتۆمی، لە کاتێکدا دۆخی لوبنان بەهۆی ئاڵۆزییە هەرێمییەکانەوە لە پێشەنگی پرسی كۆبوونهوهكانه.
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری دیپلۆماتکارێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر پرسی لوبنان خراوەتە پێشەنگی بەرنامەی کارەکانەوە، کە بەمەش دەبێتە یەکەمین دۆسیە شاندی ئەمریکا و ئێران گەنگەشەی لەسەر بکەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان بە چڕی ئهنجام دهدرێن و گرژییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا.
ڤانس پێش بەڕێکەوتنی بۆ سویسرا ڕایگەیاند کە پرسی لوبنان، یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی ئەم دانوستانانە. لە بەرانبەریشدا، بەرپرسێکی ئێرانی بۆ هەمان تۆڕی هەواڵی پشتڕاستکردەوە کە کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە لوبنان، گرنگترین خاڵی کارنامەی شاندی وڵاتەکەیان پێکدەهێنێت لەم خولەی گفتوگۆکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە