2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ئۆكرانیا به سهدان درۆن هێرشی كرده سهر چهندین ناوچهی ڕووسیا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە ٢٣٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژاوای ڕووسیا و دەریای ئازۆف و ڕەش بخەنە خوارەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ماوەی شەودا هێرشێکی بەربڵاوی درۆنەکانی ئۆکرانیایان پووچەڵ کردووەتەوە. ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەسەر ئاسمانی چەندین هەرێم و ناوچەی جیاوازی سەر بەو وڵاتە تێکشکێنراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیستمەکانی چاودێری و بەرگری، درۆنەکانیان لەسەر ئاسمانی هەرێمەکانی ئەستراخان، بێلگۆرۆد، بریانسک، کورسک، ئۆریۆل، ڕۆستۆڤ، ھەرێمی کراسنۆدار، کۆماری قرم و کۆماری ئەدیگیا، وێڕای ئاوەکانی دەریای ئازۆف و دەریای ڕەش خستووەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە