سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
21/02/2021
326 جار خوێنراوەتەوە
زمانی كوردیی و دوژمنه‌كانی
سه‌دو و
سێ ساڵ له پێش ئێستا و به‌دیاریكراوی له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی (1918) دا،
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین حوكمڕانی (شێخ مه‌حمود) وه‌ك مه‌لیكی كوردستان،
زمانی كوردیی له فه‌رمانگه‌و قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فێركردندا، بوو
به زمانی ره‌سمی.. ئیتر چه‌ندین قوتابخانه دروستكراو خوێندن تییاندا بوو به
كوردیی، كه پێشتر خوێندن به‌زمانی توركی عوسمانی بوو. هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڤار‌و
رۆژنامه و كتێب به‌زمانی كوردیی چاپ و بڵاو كرانه‌وه.
ئه‌م
گرنگیدانه به زمانی كوردیی له‌و سه‌ره‌تا و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ
نووسه‌ر و رۆشنبیر‌و دڵسۆز به زمان و كه‌لتوری كوردیی هاته به‌رهه‌م، كه
دیارترینیان بریتبوون له مامۆستایان (محمه‌د زه‌كی) و (تۆفیق وه‌هبی) و (سه‌عید
كابان) و (سه‌ید نوری به‌رزنجی) و (ساڵح قه‌فتان) و (سه‌ید فه‌تاح به‌رزنجی) و (عه‌بدولواحێد
نوری) و زۆری تر.
بێگومان
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و دڵسۆزانه بۆ ئه‌وسا و بۆ ئێستاش، له‌لایه‌ك مایه‌ی دڵخۆشی و له‌لایه‌كی
تریشه‌وه شانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، چونكه له‌م رێگه‌یه‌وه بۆ دۆست و دوژمن
سه‌لمێنرا كه كورد نه‌ته‌وه‌یه و جگه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، هیچی كه‌متر
نییه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر، چۆن خاوه‌نی خاك و مێژووه، هه‌ر ئاوهاش خاوه‌نی
زمانه و ده‌توانێت هه‌موو زانستێكی پێبنووسرێت و پێبخوێنرێته‌وه.. له‌مه‌ش زیاتر
به هه‌موو لایه‌كیان سه‌لماندا كه زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌و چۆن ناكرێت
سازش له خاك و له ئاوی كوردستان بكرێت، هه‌ر ئاوهاش و بگره زیاتریش ناكرێت سازش
له‌سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی بكرێت.
به‌ڵام
له دوای سه‌د و سێ ساڵ و له سایه‌ی زیاتر له سی ساڵی حوكمڕانی یه‌كێتیی و
پارتیی له باشوری كوردستان، سه‌باره‌ت به زمانی كوردیی چی ده‌بینین !؟ رێك پێچه‌وانه‌ی
هه‌وڵه‌كانی دڵسۆزانی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردیی، دوژمنایه‌تی و سوكایه‌تی و بێبایه‌خی
به‌زمانی كوردیی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به
خوێندن و فێربون و له ناویشیاندا خوێندنی باڵا به‌دیده‌كه‌ین.. ئێستا به‌شێك له
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌و قوتابخانه‌كان و به‌شێك له سه‌رۆك زانكۆكان و به‌شێك له
راگر و به‌شه‌كان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندن له‌لای ئه‌وانه به كوردیی
نییه و به ئینگلیزییه !!
ئه‌وه‌ی
له‌م نێوه‌نده‌دا له هه‌ر شتێك زیاتر مایه‌ی نیگه‌رانییه بۆ ئێمه و نیشانه‌ی
خۆبه‌كه‌مزانین و شه‌رمه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌پرسن و ده‌ڵێن: جا زمانی
كوردیی كه‌ی زمانی زانسته، هه‌تا وه‌كو له زانكۆدا پێیبخوێندرێت و پێیبنووسرێت
!؟
من وه‌ڵام
بۆ ئه‌و پرسیاره ئاست نزم و نا زانستییه به پێویست نازانم، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر
هه‌وڵ و بانگه‌شه‌ی له‌م جۆره‌دا، ده‌توانم به سه‌د به‌ڵگه بیسه‌لمێنم كه ئه‌م
كه‌سانه دوژمنی سه‌رسه‌ختی زمان و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی كوردین، چونكه به
درێژایی مێژوو هیچ دوژمنێكی كورد ئاوها سوكایه‌تی به زمانی كوردی نه‌كردووه،
دوژمنانی كورد ته‌نها زمانی كوردی‌یان له قه‌ڵمڕه‌وی خۆیاندا قه‌ده‌غه كردووه،
نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مان ده‌یكه‌ن.
ئه‌مجاره‌ش
ده‌یڵێمه‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه زمانی كوردیی به كه‌ڵكی ئه‌وه
نایات كه زانستی پێبنووسرێت و پێبخوێندرێت، به خۆیان بزانن یان نا، جگه له
دوژمنایه‌تی زمان و كه‌لتوری كوردیی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر
زانستی زمان و بنه‌ماكانی زمانپژان و زمانی نه‌ته‌وه‌كان نییه، ئه‌گه‌ر وانییه
با بچن موتاڵای تێز و نووسینه‌كانی زانای به ناوبانگ (نئۆم چۆمسكی) بكه‌ن و بزانن
له باره‌ی زمانه‌وه چی ده‌ڵێت.
(چۆمسكی)، له‌وبڕوایه‌دایه
كه ئاماده‌باشی‌و توانستی فێربوونی زمان بۆماوه‌و غه‌ریزه‌یه، منداڵ پێش ئه‌وه‌ی
له‌دایك بێت، توانایه‌كی زۆری بۆ فێربوونی زمان هه‌یه .. هه‌موو منداڵانی جیهان
به‌پێی یه‌ك شێواز‌و یاسا فێری زمان ده‌بن‌و یه‌ك ئاستیش له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی
ژماره‌یه‌ك ده‌نگی دیاریكراوه‌وه‌و به‌پێی رێسا‌و رێزمانێكی نیمچه هاوبه‌شه‌وه
منداڵ زمانی ده‌پژێت، هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌نگه‌وه، كه سه‌ره‌تا هیچ
مانایه‌ك نابه‌خشن، سه‌رئه‌نجام چه‌ندین وشه‌ی مانادار به‌رهه‌م دێت.
(چۆمسكی) چه‌ندین به‌ڵگه
ده‌هێنێته‌وه بۆ راستیی بۆچونه‌كانی، ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه زمانپژان‌و پرۆسه‌ی
قسه‌كردن راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به كارایی كۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندی و كۆئه‌ندامی
هه‌ناسه‌دانه‌وه، بۆیه زمان له‌لای هه‌موو مرۆڤ به‌پێی خشته‌و كاتێكی دیاریكراو
گه‌شه ده‌كات و زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانرێت گه‌شه‌كردنی زمانی مرۆڤ بوه‌ستێنرێت،
چونكه بنه‌ماو رێزمان‌و رێسا سه‌ره‌كییه‌كانی زمان له‌نێوان هه‌موو گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كاندا
وه‌كو یه‌كه و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه.
له په‌راوێزی
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له ئێستادا هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی
له نێوان زمانی نه‌ته‌وه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه‌ی
دروستكردووه ده‌ستكرده نه‌ك خۆڕسك. ئه‌و زمانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به وشه‌و
زاراوه و رسته و ده‌سته‌واژه، ئه‌وه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانییه‌وه زمانه‌كه
گرنگی پێدراوه و خزمه‌تكراوه، ئه‌و زمانه‌شی كه هه‌ژاره، یان نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه، یان وه‌كو هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداران
و به‌رپرسانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، سوكایه‌تییان به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
كردووه، نه‌ك گرنگییان پێنه‌داوه، به‌ڵكو دوژمنایه‌تییان كردووه.
شتێكی تر له‌م نێوه‌نده‌دا كه زیاتر له
كۆمیدیا ده‌چێت ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له ناوه‌نده‌كانی فێركردن و
خوێندن و خوێندنی باڵادا زمانی ئینگلیزی فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر زمانی كوردییدا و
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر منداڵ و گه‌نجی كورد فێری ئینگلیزی بوو
ئیتر كوردستان پێشده‌كه‌وێت!! به‌ڕاستی ئه‌م لێكدانه‌وانه له‌لایه‌ك جێگه‌ی به‌زه‌یی
پێداهاتنه‌وه‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه شایانی گاڵته‌پێكردنه. چونكه ئه‌گه‌ر
وابوایه، ده‌بوو ئێستا وڵاتانی ئه‌فریقا وه‌كو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پێشكه‌وكه‌وتوو
بونایه، چونكه هه‌موو منداڵ و گه‌نجی وڵاتانی ئه‌فریقا زمانی فه‌ره‌نسی ئینگلیزی
ده‌زانن، هه‌ر به‌و دوو زمانه‌ش ده‌خوێنن و ده‌نووسن، به‌ڵام ئاشكرایه كه
وڵاتانی ئه‌فریقا دواكه‌وتوون و پێشكه‌وتوونین.. ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت بزانن كه
پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێك په‌یوه‌سته به چه‌ندین فاكته‌ره‌وه، دیارترینیان سیستم
و یاسایه، هه‌روه‌ها گرنگیدانه به هه‌موو زانسته‌كان و كڕینی عه‌قڵی زاناكانه،
جا سه‌ر به هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، نه‌ك دوژمنایه‌تیكردنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د