2 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئهمریكا هیچ لیستێكی پانزه خاڵی ڕادهست نهكردووین
پهیام
سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە، کە باس لە پێشکەشکردنی لیستێکی ١٥ خاڵی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تاران دەکەن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئیلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران، ڕایگەیاندووە: داواکارییەکان لە ڕێگەی سەربازییەوە بەدەست نەهاتوون و ئێستا کراونەتە لیستێکی میدیایی، ئەو هەنگاوەی بە پڕوپاگەندەی میدیایی و درۆکانی دۆناڵد ترەمپ ناوزەد کرد و داوای کرد بایەخی پێنەدرێت.
حەزرەتی ئاماژەى بەوەش داوە، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەبوونی گفتوگۆ و پێشنیازکردنی پلانێکی تایبەت بۆ تاران ڕاست ناکات، وتیشى: حکومەتى ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو بانگەشانە تەنها بۆ مەبەستی سیاسی بڵاودەکرێنەوە.
کاردانەوە توندەکانی تارانیش لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامییان هەیە و لێدوانی دژبەیەک دەدرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، سەرچاوە پاکستانییەکان ڕاگەیاندووە: ئێران بۆ هەر دانوستانێک داوای گەرەنتی و قەرەبوو دەکات، هەروەها بە توندی سنووردارکردنی توانای موشەکیی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە