1 کاتژمێر پێش ئێستا 270 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

پەیام

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند كە هیچ هێزێك ناتوانێت توركیا چۆك پێ دابدات و وڵاتەكەی بەردەوامە لە گەشەسەندن.

ئەو ئاماژەی بەوە كرد كە توركیا لە ڕێگەی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و سەربازییەوە هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پاراستنی سەروەریی خۆی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەكییەكان و پیلانگێڕییە جیاوازەكان.

ئەردۆغان جەختی لە گرنگی یەكڕیزی گەلەكەی كردەوە و ڕایگەیاند، كە پیلانگێڕییەكان دژی وڵاتەكەیان شكستیان هێناوە.

ناوبراو وتی: توركیا لە ئێستادا لە بوارە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی لە پیشەسازی بەرگریدا، گەیشتووەتە ئاستێك كە جێگەی سەرنجی جیهانە و چیتر پشت بە وڵاتانی دیكە نابەستێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە ئەمنییەكانی خۆی و پاراستنی سنوورەكانی.

لە كۆتایی وتارەكەیدا، سەرۆك كۆماری توركیا دووپاتی كردەوە كە ئامانجی ئەوان بنیاتنانی توركیایەكی گەورە و بەهێزە بۆ نەوەكانی داهاتوو و بەردەوام دەبن لە تێكۆشان دژی تیرۆر تا بنبڕكردنی كۆتا هەڕەشە لەسەر سنوورەكانیان و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتگیر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هیچ هێزێك ناتوانێت چۆک بە تورکیا دابدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌مریكا هیچ لیستێكی پانزه‌ خاڵی ڕاده‌ست نه‌كردووین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میزار ڤیژن: ئه‌مریكا هێز و كه‌شتی جه‌نگی زیاتر ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا جه‌نگ كۆتایی پێ بهێنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران ئاماده‌كاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دورگه‌ی خارك كردووه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    جه‌نگ پێی نایه‌ 27ـهه‌مین ڕۆژییه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ گرێدانی دانووستان له‌ ئارادایه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە: لە شەوی ڕابردوودادا ڕێگریی لە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئامانجی ستراتیژیمان لە تاران و ئەسفەهان بۆردومان کرد

سەرەتا