2 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تڕهمپ دهیهوێت له ههفتهكانی داهاتوودا جهنگ كۆتایی پێ بهێنێت
سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئێران بهێنێت.
ڕۆژنامەی" وۆڵ ستریت جۆرناڵ "ی ئاشکرایکردووە کە ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندووە کە ئارەزوو دەکات بە خێرایی کۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت، لە بەرامبەردا، هەندێک لە کەسە نزیکەکانی ترەمپ فشار دەکەن بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان و گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی بەرپرس، ترەمپ ئامادەیە هێز ڕەوانەی ناوخۆی ئێران بکات، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی پەرەسەندنی ململانێکان و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیانە مرۆییەکان دوودڵە، ئاماژە بەوەشکراوە کە لە سەرەتای جەنگەکەوە تا ئێستا لە لایەنی ئەمریکی نزیکەی ٣٠٠ بریندار و ١٣ کوژراو هەبوون و لە ئەگەری هێرشی زەمینیش پێشبینی دەکرێت قوربانیەکان زۆر زیاتر ببن.
بە پێی سەرچاوەکە سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، پرسی دەستڕاگەیشتنی وڵاتەکەی بە بەشێک لە نەوتی ئێرانی تاوتوێ کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەن، بەڵام ئەو ڕاستییە لەبەردەم گەلەکەیاندا ڕەتدەکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە