1 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: ئێران ئامادهكاری بۆ بهرپهرچدانهوهی هێرشی ئهمریكا بۆسهر دورگهی خارك كردووه
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی خارک.
بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، تاران بە شێوەیەکی چالاکانە خەریکی ئامادەکردن و بەهێز کردنی توانا بەرگرییەکانێتی بۆ پاراستنی ئەو دوورگەیە لە هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ببێتەوە، کە ئەم ئامادەکارییانە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەر جوڵەیەکی سەربازی دادەنرێن.
تاران کار لەسەر چاندنی مین دەکات بۆ ڕێگری لە هەر هێرشێکی زەمینی ئەگەری بۆ سەر دوورگەکە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا، ئێران سەربازی زیاتر و سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێی بۆ ئەو ناوچەیە گواستووەتەوە، کە ئەم هەنگاوانە نیشانەی توندکردنەوەی ڕێکارە سەربازییەکانی ئێرانن بۆ پاراستنی دامەزراوە ستراتیژییەکانی لەو دوورگەیەدا لە بەر مەترسی هەر کردەوەیەکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە.
بە پێی زانیاریەکان ڕووبەری دوورگەی خارک نزیکەی هاوشێوەی مانهاتنە و تەنها ٢٥ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێرانەوە لە ناو کەنداودا دوورە، ئێستا سوپای ئێران سەرجەم تواناکانی خۆی لەو ناوچەیەدا چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە خاکەکەی بکات بەرامبەر بە ئەگەری هێرشی هێزەکانی ئەمریکا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە