2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
میزار ڤیژن: ئهمریكا هێز و كهشتی جهنگی زیاتر ڕهوانهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكات
وێنەی مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن کۆمپانیای" میزار ڤیژن "ى چینییەوە بڵاوکراونەتەوە و دەریدەخەن، کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکییان لە دوورگەی دیگۆ گارسیا بەدیکردووە، کە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.
کەشتییەکە کە ناوی یو ئێس ئێس تریبۆلییە درێژییەکەی ٢٦٠ مەترە، لە دوایین وێستگەی خۆیدا پێش گەیشتنی بە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنەی گیراوە، شیکەرەوەکان پێیان وایە ئەم وەستانە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی و پێداویستییە.
کەشتییەکە هێزێکی دەریایی لە یەکەی ٣١ی دەریایی لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان دوو هەزار و ٢٠٠ سەربازە، لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری" ئێف-٣٥ بی". پێشتر ئەم یەکەیە لە ژاپۆن و لە چوارچێوەی فەرماندەیی زەریای هیندی و هێمن کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا فەرمانیان پێدراوە بەرەو ناوچەی سینتکۆم بڕۆن و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی بگەنە شوێنی مەبەست.
دوورگەی دیگۆ گارسیا چوار هەزار و ٢٦٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێرانەوە دوورە و بنکەیەکی دەریایی و فڕۆکەخانەی تێدایە.
ئەم بنکەیە لە ڕابردوودا بۆ بۆردومانکردنی ئێران بەکارهاتووە، لە کاتێکدا تاران دوو مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەکە کردبوو بەڵام هێرشەکە شکستی هێنا. ئێستا کەشتی تریبۆلی بۆ دابینکردنی پێداویستی و سووتەمەنی لەم وێستگەیەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە