زانا عه‌بدولره‌حمان 10/05/2021 325 جار خوێنراوەتەوە

ئیتر لەوانەیە خوێندنی خۆڕایی لە كوردستان نەمنێت

 

ئەوەی ئێستا لەناو كەرتی پەروەردە روودەدات، نمونەكەی لە دوونیا نییە، بەسەدان قوتابخانە و زانكۆی تایبەت كراونەتەوە، هەرچی خەڵكی بێئیشی ئەوورپی هەیە بەناوی مامۆستاوە هێنراوەتە كوردستان، تەنانەت خەڵكیان لە ئەفریقاوە هێناوە، چ حكومەتێك هەیە پەروەردەی نەوەكەی خۆی بداتە دەست خەڵكی بێگانە؟ ئەوە كارەساتە هەموو بێخەم دانیشتوون
پەروەردە بووەتە جێگەی بازرگانی.

ئێستا كەوتونەتە رووخاندن و فرۆشتنی قوتابخانەكانی سلێمانی، گوایە بازرگانەكە لەبەرامبەری قوتابخانەیەكی نمونەی دروست دەكات، یەكێك لەوانە قوتابخانەی (شەهید جەمال تاهێر)ە كە جگە لەوەی پرە لە یادەوەری كوڕو كچی ئەم شارە، بەس زەویەكەی نرخی ٣٠ ملیون دۆلارە، ئەم كاولكاریە لە پێناو چی؟ بۆچی؟

نەفرەت لەو بازرگانانەی بە هیچ تێر ناخۆن، پەلاماری یادەوەری ئێمە ئەدەن، بۆیە بێدەنگ نابێن یاری بە ئایندەی مناڵەكانمان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا