1 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات
پەیام
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەڕلەمانی ئێران داوای هێوركردنەوەی لێدوان و وتارەكان دەكات و بەشداریی حكومەتیش لە بەڕێوەبردنی دۆخەكە بە سەركەوتوو وەسف دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، عەلائەدین بروجردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران (پەرلەمان) ڕەخنەی لەو بەرپرسانە گرت كە وتار و لێدوانی گونجاو لەگەڵ دۆخی هەستیاری ئێستای وڵات نادەن و ڕایگەیاند: پێویستە مامەڵەكردن لەگەڵ كاری حكومەت لەم دۆخی جەنگەدا ورد و دادپەروەرانە بێت.
ناوبراو بە ئەرێنیی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی حكومەت كرد لە دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگە و دڵنیایی دا كە هیچ كەمبوونەوەیەك لە ماددە سەرەتاییەكانی وەك برنج، ڕووی نەداوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە وڵاتانی دیكە وەك ئەمریكا بەهۆی قەیرانەكانەوە تووشی كەمی كەلوپەل بوون.
بروجردی ئاماژەی بەوەش دا "بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە پێویستی بە هەماهەنگی خێرا هەیە، بۆیە ئەو بەرپرسانەی كەمتەرخەمن، یان وتاری نادروست بەكار دەهێنن، دەبێت ئاگادار بكرێنەوە".
هەر لەو میانەیەدا، عەلائەدین بروجردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران داوای كرد لەم دۆخەدا و لە پرسی هەڵسەنگاندنی توانای بەرپرساندا زیاتر وردكاری بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە