20/09/2026 2252 جار خوێنراوەتەوە

پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

پەیام

دەسەڵاتدارانی پەكینی پایتەختی چین خاوەندارێتی و كۆگاكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان قەدەغە كرد و خاوەنەكانیشیان پێش كۆتاییهاتنی وادەی دیاریكراو پەلە لە فرۆشتنەوەی ئامێرەكانیان دەكەن. 

بەپێی بڕیارە نوێیەكانی دەسەڵاتدارانی پەكین، قەدەغەكردنەكە تەنیا فڕینی درۆن ناگرێتەوە، بەڵكو خاوەندارێتی و هەڵگرتنیشی لەنێو شارەكەدا دەگرێتەوە و دەبێت سەرجەم خاوەنەكانیان پێش 15ی تشرینی دووەم ئامێرەكانیان ڕادەست بكەن؛ لەو چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی شارەكە لە لێدوانێكی فەڕمییدا ئاشكرایان كرد كە ئامانجی سەرەكیی بڕیارەكە پاراستنی ئاسایشی پایتەختـە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا كێشانی فڕۆكەیەكی بچووك بە تەلارێكی بەرزدا بووە هۆی كوژرانی فڕۆكەوانەكە و برینداربوونی 13 كەس، بەو هۆوە فرۆشیارانی ئەم ئامێرە دەیانەوێت بەر لە كۆتایی وادەكە زۆرترین درۆن بفرۆشن.

لە لایەكی دیكەوە و بۆ هاندانی هاووڵاتییان، حكومەت پاڵپشتیی دارایی لە نێوان 15% بۆ 30%ی بۆ ئەو كەسانە دابین كردووە كە پێش وادەی كۆتایی درۆنەكانیان لە بنكە فەرمییەكان و لەنێویاندا لقی سەرەكیی كۆمپانیای «دی جەی ئای» دەفرۆشنەوە، بەهۆی بڕیارەكەشەوە، نرخەكان بە ڕێژەی 40% دابەزیون و زیانێكی زۆری دارایی بەر خاوەنەكانیان دەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا