هونهر تۆفیق
26/06/2022
181 جار خوێنراوەتەوە
برێکس، دیدێکی تر بۆ جیهان
هونەر تۆفیق
لەسەرەتای دروستبوونیەوە ٢٠٠٦، کۆمەڵەی برێکس (
چین، بەرازیل، روسیا، هیند، باشووری ئەفریقیا) کە خاوەنی لەسەدا ٤٠ ی ئابووری جیهانن
بە بەهای ٢٥ ترلیۆن دۆلار و نزیکەی نیوەی دانشتوانی جیهان ٣،٥ ملیار پێکدەهێنن، پێیان
وایە دەبێت سەرلەنوێ سیستەمی ئابووری جیهان دابڕێژنەوە، لەژێر هەیمەنەی دۆلاری بێ
پشتیواندا دەربهێنرێت.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو کۆمەڵەیە کە لەسەردەمی
جەنگی ناتۆ و ڕوسیادایە، ڕوونتر دیدی خۆیان بۆ جیهانێکی نوێ نیشاندا، ئەوەی وەک
ئامانج دەستنیشانیان کرد:
یەکەم: جیهان یەک جەمسەر نیە کە ئەمریکا پۆلیسەکەی
بێت. بەڵکە فرە جەمسەرە و نابێت ئەمریکا چاوەڕوانی گوێڕایەڵیان لێ بکات.
دووەم: کۆتایی بە هەیمەنەی دۆلاری بێ پشتیوان بێت.
چونکە ئەمریکا لەحەفتاکانی سەدەی پێشووەوە پشتیوانی زێڕی لە دۆلارەکەی لابردووە و
تەنیا وەک کاغەزێک بە پشتیوانی سەربازی فەرزی کردووە و ئابووری دنیای پێوەبەستووە.
سێهەم: ئەگەر داواکاریەکانی برێکس نەیەتەدی، ئەوان
بەپێ ی سیستەمی ئابووری خۆیان بەجیا لە سیستەمە ئەمریکیەکە مامەڵەی دراو و سیستەمی
بانکی و پشتیوانی لە دراوەکان پەیڕەو دەکەن.
چوارەم: سیاسەت و ئابووری ئێستای جیهان لەسەر ئەساسی
بەرژەوەندی ئەمریکا داڕێژراوە. بەرازیل و چین و ڕوسیا بەتایبەتی باسی ئەنانیەتی ئەمریکایان
کرد، کە چانسی بۆ گەلانی دیکە نەهێشتۆتەوە لەبازرگانی و ئابووری جیهاندا سوودمەندبێت،
بۆیە ئەگەر ئەمریکا نەیەتە ژێربار، بەهاتنەدەرەوەی ئەوان لەناو ئەو سیستەمەدا، هیچ
مەسولیەتێکی کارەساتە ئابووریەکانی جیهان ناگرنە ئەستۆ، دەبێت تەواوی گەلان بەشداربن
لەو قازانجانەی بارزگانی جیهانی هەیەتی.
پێنجەم: سەرچاوەی وزە و خۆراک، نابێت بکرێتە ئەداتێک
بۆ فەرزکردنی ئیرادەی دەوڵەتێک بەسەر دەوڵەتەکانی ترەوە. مرۆڤایەتی بخاتە مەترسیەوە.
شەشەم: کردنەوەی دەرگای ئەندامێتی بۆ ئەرجەنتین،
فەنزەویلا، ئێران، ئیندەنوسیا، میسر و ئەو
وڵاتانەی تر کەداوای ئەندامێتی کۆمەڵەکەیان کردبوو.
لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەی لوتکەی ئەمڕۆوە، برێکس
پێدەنێتە قۆناغێکی ترەوە کە بەفەرمی خۆجیاکردنەوەیە لە ئابووری خۆرئاوایی و ڕاگەیاندنی
جەمسەرە نوێکانی دنیایە لەنێوان ئەمریکا، چین، ڕوسیا، باشووری ئەفریقیا، بەرازیل.
واتە بۆهەر کیشوەرێک جەمسەرێک وەک هێزێکی ئابووری و سیاسی و سەربازی دەناسرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی هونهر تۆفیق