هونهر تۆفیق
09/10/2022
201 جار خوێنراوەتەوە
جەنگی جیهانی تایبەت
هونەر تۆفیق
جەنگی ئۆکرانیا لەنێوان ڕوسیا و ناتۆدا بەپێی
لێکدانەوەکانی جەنگناسی چەند ناوێکی لێدەنرێت، هەندێک پێیانوایە ئەوە جەنگێکی جیهانی
تایبەت و سنوردارە، بەشێکی تریان ناوی گۆڕانی سیستەمی سیاسی و ئابووری جیهانی لێدەنێن،
لەلایەن ڕوس و چینیەکانەوە بە کۆتاییهاتنی جیهانی یەک جەمسەری ( هەیمەنەی ئەمریکا)
ناونراوە، ڕوونترینیان ئەوە ناوەیە کە بەگەمەی مامر ناودەبرێت .
گەمەی مامر تیئۆرێکە بۆ لێکدانەوەی عینادی دوو
جەمسەری ئابووری یان سیاسی یان سەربازی بەکاردێت . لەسەرەتاوە ئەو تیئۆرە بۆ عینای
نێوای ئەمریکا و ئێران بەکاردەهێنرا، ئێستا بەربڵاوتر لە جەنگی ئۆکرانیادا بۆ کەللەڕەقی
نێوان ناتۆ و ڕوسیا باسدەکرێت.
گەمەکە بەو شێوەیە کە دوو جەمسەر، هەردووکیان لە
شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو ئۆتۆمبێلدا بەخێرایی بەرەو یەکتر گوڕدەخۆنەوە، هەردووکیشیان
دڵنیان لەوەی لەکاتی پێکدانی یەکتردا هیچ لایەکیان بەسەلامەتی لێیدەرناچن و هەردووکیان
بەیەکەوە دەفەوتێن، بەڵام هێشتا ڕووبەڕوو لێدەخوڕن بەهیوایەکی بچوکەوە کە پشتبەستنە
بە ئیحتمال ترسانی ئەوی تریانەوە و لە کۆتا چرکەی پێش پێکداداندا لەهێڵی ڕووبەڕووبوونەوەکە
لابدات و بچێتە دەرەوە، لە حاڵێکدا هەردوو لاشیان دەزانن هەرکامیان لەو چرکەیەدا
لابدات، بەترسنۆک و دۆڕاو حسابی بۆ دەکرێت .
هێشتا ناتۆ و ڕوسیا بەسەر هێڵی ئۆکرانیاوە، ئۆتۆمۆبێلەکانیان
ڕووبەڕووی یەکتر بەخێرایی لێدەخوڕن، هەردولاشیان چاوەڕوانی ئەو ئەخیر ئیحتمالەیە کە
ئەوی تریان بەر لەوەی بەیەکدابدەن بچێتە دەرەوە و بەرگەی ناولێنانی بە ترسنۆک و دۆڕاو
بگرێت..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی هونهر تۆفیق