بارام سوبحی
20/07/2024
99 جار خوێنراوەتەوە
وەزیرى پەروەردە و چوار سەرنج
یەکەم: لە قسەکانیدا دەیووت قوتابى و قوتابخانە، لەکاتێکدا بەپێى بڕیارێکى خۆى بە فێرخوازى ئامادەیى دەوترێت (خوێندکار) و بە ناوەندەکەشى دەوترێت (خوێندنگا) نەک قوتابخانە!
دووەم: لە قسەکانیدا دەیووت: دوو ساڵە رەزامەندیمان داوە لەسەر خەرجکردنى پێنج ملیار دینار بۆ سلێمانى، بەڵام نازانین ئەو پارەیە بۆ خەرج نەکراوە. لەکاتێکدا دروستکردنى بینایەکى هەژدە پۆلى تەنها یەک ملیار و نیوى پێویستە، واتە پارەى سێ بیناى هەژدە پۆلى و (500) ملیۆن دینار دیار نییە!
سێیەم: وەزیر لەبرى راگەیاندنى ئەنجامى دەرچوون بەشێوەیەکى گشتى، ڕێژەى دەرچوونى چەند وانەیەکى خوێندەوە.
چوارەم: بەرپرسانى سلێمانى وەزارەتەکەى بەوە تۆمەتبار کرد کە پێشوەختە زانیارییەکانیان داوەتە دوو کەناڵى ئاسمانى (هەرچەندە ناوى نەهێنان، بەڵام مەبەستى کوردسات و گەلى کوردستان) بوو. بەڵام بۆ خۆى و ستافەکەى ئاساییە پێشوەختە زانیارى بدەنە کوردستان 24 و ڕووداو!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی بارام سوبحی