2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
چهندین درۆنی دیكه ئاڕاستهی ههولێر كران
درەنگانی ئەمشەو چەند دەنگێکی یەک بەدوای یەک، هەولێری هەژاند و پارچەی چەند دڕۆنێکی تێکشکێندراو لەچەند شوێنێکی جیاواز کەوتنە خوارەوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو زیاتر لە ٢٠ دڕۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی ڤیدیۆبڵاوبووەکانی نێو سۆشیالمیدیا، ژمارەیەک لەو دڕۆنانە کەوتوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و چەند بریندارێکی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چەند دڕۆنێکی دیکە ئاراستەی هەولێر کران و خرانەخوارەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان زیانییان پێگەیشت و دەوترێت بۆیەکەمجار دڕۆنی جۆری شاهید ئاراستەی هەولێر کرا.
جێی ئاماژەیە لە دوای دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە ٢٨ی شوبات، گرووپەکانی ناسراو بە بەرەی مقاوەمە هێرشە دڕۆنی و مووشەکییەکانییان بۆسەر هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا ٥٥٠ هێرشی دڕۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان لەو ژمارەیەش نزیکەی ٤٣٠ هێرش بۆسەر هەولێر بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە