ئارام عەلی سەعید
02/08/2024
212 جار خوێنراوەتەوە
بۆ مەریوانی وریا قانیع: بوغزو ڕقی ئایدۆلۆژیش سنووری هەیە
کاک مەریوان تۆ زۆرشانازی بە نووسین و وشەو خوێندەوارییەوە دەکەیت، سەری زمان و بنی زمانت ڕۆشنبیرو نوخبەو خۆبەخاوەن فیکرزانینە، بەبڕوای من تۆ بەم زمانە دەدوێیت هیچ ڕێزێکت بۆ وشەو نووسینەکانت نەهێشتووەتەوە! چونکە ناتوانیت لەقاوغی ئایدۆلۆژیایەک دەربچیت کە تان و پۆ بریتییە لەبڕیاری پێشوەختەو شمشێرێکی ناحەقت هەڵگرتووە بەڕاست و چەپدا حەقیقەتی پێ هەنجن هەنجن دەکەیت و شعوری ئەوانەی پێ برینداردەکەیت وەک تۆبیرناکەنەوە.
ئاخر بەڕێزم تۆ بیرت چووە یەکێک لەتایبەتمەندییەکانی ڕۆشنبیر کە پێویستە بۆتۆ دەبێ بخرێتە ناو دووکەوانە بریتییە لە بابەتیبوون، پێم بڵێ تۆ چەندساڵێکە لەکوێدا توانیوتە بێلایەنانەو بابەتیانە قسە لەسەر ئیسلام و ئیسلامیی سیاسیی و خۆت گوتەنی پێدراوە دینیەکان بکەیت؟!
بەڕاستی عەیبەی گەورەو نەنگی و نوقسانی ئەوەیە بۆ مرۆڤ نەتوانیت ڕاستگۆبیت لەگەڵ خۆیی و نووسین و وشەو پەرەگراف و وەزیفەکەی کە هەموویان لەفۆڕمی ڕۆشنبیردا کۆکرابێتەوە.
ئێستاداوای ئەوەت لێناکەم ببیتە لایەنگری حەمماس و وەک من بیربکەیتەوەو ئیسماعیل هەنیەت پێ شەهیدی ئیسلام بێت، بەڵام نووسین و زمانە ڕەخنەییەکانت و پیتەکانی دەیان ساڵەی ناوکتێب و وتارەکانت بهێنەو لەتای تەرازووی ویژدان و مرۆڤدۆستی و عەقڵانیەت و هات و هاوارەکانی دێڕەکانتدا بیانپێوە بزانە چەندە لاسەنگ و ناهاوتان بەوقسانەی ئێستا دەیانکەیت؟! بریا هەرنەمانناسیبایی و بۆچوونە سەرەتاییەکان و ناواخنە خەڵەتێنەرەکانی نووسینەکانتمان نەدیبا کە ئەو هەموو سات و شەوو ڕۆژانەمان پێبەخشین و ئێشکمانگرت بەدیارنووسینەکانتەوەو خوێندماننەوەو وێنای ئینسابێکی خاوەن ئینساف و نووسەرێکی بێلایەنمان بۆکردیت!!.
بەردەوامبە لەدەرخستنی حەقیقەتی ناخت بائەو هاوڕێیانەمان کە سەرکۆنەمان دەکەن لەسەر ڕەخنەکان لەبەڕێزت باشتر بتناسن، چونکە کۆمێنتی هەندێکیانم بینی بەخۆشحاڵیەوە هاتوونەتەسەر بۆچوونەکانی ئێمەو ئێستا بەئاڕاستەی پێچەوانە دەروێشایەتیان بۆجەنابت کاڵبووەتەوەو ڕەخنەیانکردوویت لەسەر ئەو نووسینەی کە مەگەر تەنها کۆمێنتەکان ببنە وەڵام بۆت تا بزانیت چۆن تووشی پەرێشانی و وێرانییەک بوویت مەگەر هەر خۆت بزانیت سبەینێ مێژوو چۆن باسی هەڵوێستەکانت دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئارام عەلی سەعید