1 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لەڕێى پاکستانەوە وەڵامى پێشنیازەکانى ئەمریکاى بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دایەوە
پەیام
ئێران وەڵامی فەرمی خۆی سەبارەت بە پێشنیارەكەی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەستی پاكستان كرد و بەپێی سەرچاوەیەكیش ئیسلامئاباد وەڵامەكەی ڕادەستی واشنتۆن كردووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاند، كە وڵاتەكەی لە ڕێگەی حكومەتی پاكستانەوە كە وەك نێوەندگیر لە نێوان تاران و واشنتن كار دەكات، وەڵامی نوێترین دەقی پێشنیازكراوی ئەمریكای بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ داوەتەوە.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی پاكستانیش بۆ كەناڵی جەزیرە پشتڕاستی كردەوە كە دوای وەرگرتنی وەڵامەكەی ئێران، دەستبەجێ گەیەنراوەتە دەست بەرپرسانی ئەمریكا.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، وەڵامەكەی ئێران بە پلەی یەكەم جەخت لەسەر كۆتاییهێنان بەجەنگ و گرەنتی دەستپێنەكردنەوەی جەنگ لە ئێستادا كە زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە، هەروەها جەخت لەسەر دابینكردنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریاوانی لە كەنداو و گەرووی هورمز و لابردنی گەمارۆ دەریاییەكان دەكاتەوە.
زیاد لەوەش تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: جەختكردنەوەی ئێران لە ڕاگرتنی جەنگ لە سەرجەم بەرەكانە بە لوبنانیشەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە