10/10/2020
469 جار خوێنراوەتەوە
له پارێزگاكانی ههولێر و دهۆك خوێندنی ئهمساڵ دهستیپێكردهوه
پهیام
ههروهك بڕیار بوو، ئەمڕۆ شەممە پڕۆسەی خوێندن بۆ قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستیپێکرد، بەڵام ئهوهی جێی سهرنجه لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین پڕۆسهكه بایكۆتكراوه و دهستپێنهكراوهتهوه.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی شەممە، ۱۰ی ۱۰ی ۲۰۲۰، دەستپێکی دەوامی فەڕمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو پۆل، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی.
له بهرامبهردا مامۆستایانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان لهلایهن حكومهتهوه و ناڕهزایهتییان لهمهڕ سیستهمی ئۆنلاین دەرگای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنیان بە ڕووی قوتابیاندا نەکردۆتهوه.
13 ڕۆژ لهمهوبهر مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کەلار، گردبوونەوەیەکیان رێکخست و زەنگی بایکۆتی دەوامیان لێدا و لە یاداشتێکدا چەند داواکارییەکان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەوانە پێدانی مووچە 30 رۆژ جارێک.
شەوی رابردووش ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، سەرەتا داوای لێبووردن لە دایک و باوکی قوتابیان دەکەن کە دەرگای قوتابخانەکانیان بەرووی قوتابیەکاندا نەکردووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە وەزارەتی پەروەردە گوێ بە داواکارییەکانی ئەوان نادات و سوورە لەسەر بە ئەلیکترۆنیکی خوێندن.
مامۆستایانی ناڕازی پێیانوایە ئەو بڕیارە زیان لە پڕۆسەی خوێندن دەدات و پەکی دەخات لە بەرامبەریشدا قوتابخانە ناحکومییەکان بەهێز دەکات.
هاوكات لە پارێزگاكانی ههولێر و دهۆک پڕۆسەی خوێندن لە نێو پۆل بۆ قوتابیانی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی دەستیپێکردەوە و دەوام بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و مامۆستایانیش لەنێو قوتابخانەکان ئامادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە