2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایدەگەنێت دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناکاو هاتووتە پێش هەموو ئەو حاجیانەی کوردستان، کە لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان و ئەو حاجیانەی کوردستانیش کە ئێستا لە شاری مەدینە هەموویان سەلامەتن و هیچ کێشەو گرفتێک لە ئارادا نیە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ڕایدەگەنێت تاوەکوو ئێستا ٣٣٢٠ حاجی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها ١٨٠٠ حاجی کوردستان لە شاری مەدینە ماون و بڕیاریشە سەرجەمیان لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە